المشاركات

عرض المشاركات من أغسطس, 2014

كێشەی لینكەكانی چەتەكردن چۆن چارەسەر بكەین ؟

صورة
ئامادەكردنی : سایبر كورد

یەكێك لەو كێشانەی كە بەكارهێنەرانی ئەنتەرنێت هەمیشە پێوەی دەناڵێنن ئەو لینكانەیە كە لە فەیسبوك یان تویتەر یان لە ماڵپەرە كۆمەڵایەتییەكانی تر بڵاو دەبێتەوە هەندێك جاریش دێت بۆ ئیمێڵەكانیان ، لە راستیدا زۆرێك لەو لینكە نامۆیانە لینكی چەتەیە‌و ئەو كەسەی دەینێرێت دەیەوێت دەست بەسەر ئەكاونتەكەت بگرێت بەتایبەت لە فەیسبوك . ( Facebook Phishing ) یەكێكە لە شێوە باوەكانی دەستگرتن بەسەر ئەكاونتەكەت لە فەیسبوك ئەمەیان هاك كردن نییە چونكە خۆت بەشداری دەكەیت لە هەناردنی ئیمیڵ‌و پاسوێردەكەت بۆ ئەو كەسەی لینكەكەی بۆت ناردووە . ئەمە چۆن ڕوودەدات ، چەتەی ئەنتەرنێت ئەو لینكە بۆت دەنێرێت، لەوانەیە لە رێگەی ئەكاونتی هاوڕێیەكتەوە بێت . تۆ كە راستەوخۆ كلیكی لەسەر دەكەیت ئەكاونتەكەت راستەوخۆ دادەخرێت‌و داوات لێدەكات جارێكی تر یوزەر نیم و پاسوێر داغڵ بكەیتەوە ئەو كات كە داغڵت كرد‌و كلیك دەكەیت راستەوخۆ هەردوو دەنێریت بۆ ئەو ، ئێمە لەسایبر كورد پێی دەڵێن لاپەڕەی تەزویر كە زۆر بەكار دەهێنرێت‌و ئاستی گرانی ئامادەكردنی بۆ چەتەی ئەلكترۆنی مامناوەندەو بە رێژەی 70% سەركەوتن بەدەست دەهێنێت . …

ئامرازی گەڕان .. براوسەر

صورة
ئامادەكردنی : سایبر كورد


جۆریان زۆرەو هەركەسەو بە پێی ئارەزووی خۆی جۆرێك بە كار دەهێنێت . بەڵام ئێمە لە (سایبر كورد) پێمان باشە تەنها (گۆگڵ كرۆم) یان (فایرفۆكس) بەكار بهێنن . بۆ ؟ لەبەر ئاسانی بەكارهێنانیان . -ئەو پشتگیرییەی كە كۆمپانیاكانیان لە ئامرازەكە دەیكەن بەوەی بەردەوام كار بۆ پەرەپێدانی دەكەن . -ئەو زیادانەی كە دەتوانین لەبازاڕی زیادەكانەوە لەسەر براوسەرەكە دایبنێت . -بەردەوام ئاپدەیتكردنیان لە لایەن كۆمپانیاوە . -تایبەتمەندی گەڕانی بە دڵنیاییەوە واتا (SSL) . -بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی كە گەڕانەكەت مەترسی لەسەر نییە ئەوا سەرنجی ئەمانە بدە : -بوونی تایبەتمەندی (https) لەبری (http) ئەگەر وەكو ئەوەی یەكەم نەبوو ئەوا سەردانی ماڵپەڕەكە مەكە . -سەوزبوونی ئەو كلیلەی كە دەكەوێتە پێش تایبەتمەندی (https) .

وشەی نهێنی دەبێت چۆن بێت

صورة
ئامادەكردنی : سایبر كورد

وشەی نهێنی یان پاسوێرد یەكێكە لەو كێشانەی كە هەمیشە بەكارهێنەران پێوەی دەناڵێنن‌و كێشەیان لەگەڵیدا هەیە، بۆیە تەواوی شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەنتەرنێت لەسەر ئەمانە رێككەوتوون :


نابێت لە 14 نیشانە كەمتر بێت . پەسەند وایە لە پیتی گەورەو بچووك ، ژمارەكان ، هێماكان پێك بێت . گرنگە هەر ئەكاونتێك لەو ئەكاونتانەی بەكاری دەهێنیت پاسوێردەكەی جیا بێت لەوی تر واتا ئەگەر فەیســـبوك و تویتـــەر بەكار دەهێنیت ئەوا با دوو پاســوێردی جــیاوازیان   هەبێت . هیچ كات پاسوێردەكەت لە دڵی ئەو براوسەرەی كە بەكاری دەهێنیت زەخیرە مەكە ، چونكە كە زەخیرەت كرد هەركەسێك ئەو خزمەتگوزارییە بكاتەوە راستەوخۆ ئەكاونتەكەی تۆی بۆ دەكرێتەوە . ئێمە بۆ خۆمان لە (سایبر كورد) پاسوێر بەكار ناهێنین بگرە پاسفرێز بەكار دەهێنین ، واتا رستەیەك یان بەیتی هونراوە یان پەندێكی كوردی كە شتێكی نا لۆژیكی تیایدا بێت و بە لاتینی دەینووسین و بۆشایی (سپیس *) دەخەینە نێوان وشەكان‌و لە كۆتایشدا چەند سپیسێك دادەنێن بۆ نموونە :
نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ پشیلە nan*bo*nanewa*go6t*bo*p6ile****

گرنگە ئەو دەستەواژەیەی بەكاری دەهێنیت ئاس…

ڤێرژنی نوێی گۆگڵ كرۆم 37.0

صورة
لە سەرەتای ئەم هەفتەوە ڤێرژنی نوێی گۆگڵ كرۆم كەوتە بەردەست بەكارهێنەران كە 37.0 ، ئێستا هەمووتان دەتوانن ئابدیتی براوسەرەكانتان بكەن بەو شێوەیەی كە لە وێنەكەدا دەركەوتووە ..
ئەگەر گرۆم بەكار ناهێنیت دەتوانیتلێرەوە دایبەزێنیت