نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

ئاسایشی مۆبایل .. مۆبایل باشترین هاوڕێ‌و ناوازەترین سیخوڕ

 ئامادەكردنی : سایبر كورد


زۆربەمان مۆبایلی نەوەی 4 و5 بەكار دەهێنین كە بە مۆبایلی ژیر ناسراون، باوترینیان لەناو بەكارهێنەرانی كورددا ئای فۆن (سیستەمی ئای ئۆ ئێس) ، سامسۆنگ گالاكسی (سیستەمی ئەندرۆید) ، ویندۆزفۆن (سیستەمی وێندۆز) بەكار دەهێنن . ئەم ئامێرانە لە ئەمڕۆدا جێگەی هەموو شتێكیان گرتووتەوە . مۆبایلن،كۆمپیوتەرن‌و بۆ ئەنتەرنێت بەكار دەهێنرێن . 
لەم بوارەدا ئێمە چەند لایەنێك باس دەكەین لە ئەمڕۆو رۆژانی داهاتوو . سەرەتا پرسیاری ئەوە دەكەین تا چەند ئامێری مۆبایلەكانتان سیخوڕی بەسەرتانەوە دەكەن ؟؟
پەیوەندییەكانی مۆبایل لە رێگەی سیستەمی GSM ەوە بەڕێوە دەچێت ، بۆ خۆی ئەم سیستەمە جێگەی گومانە لەوەی ناتوانێت ئاسایشی پەیوەندییەكانت بپارێزێت‌و نهێنی بێت . 
لە رێگەی بەكارهێنانی مۆبایلەكەتەوە كۆمپانیای‌و لایەنەكانی تر دەزانن بە بەردەوام تۆ لە كوێت ؟ هەمیشە تۆ بەردەستی لەسەر نەخشە چونكە سیستەمی GPS لە مۆبایلەكەتدا هەیە خۆت تاقیبكەرەوە بزانە خۆت لە كوێت لەسەر نەخشەكەی google map ، جی پی ئێس تەنها شوێنەكەت لەو ساتە ناخاتەڕوو بگرە زانیاری لەبارەتەوە زەخیرە دەكات سەردانی كوێت كردووە چەند مایتەوە لە چ رێگەیەكەوە چویت‌و لە كوێوە گەڕایتەوە ؟ 
كاتێك سیمكارتێك دەخەیتە ناو مۆبایلەكەتەوە ئەو سیمكارتە كۆدی مۆبایلەكەت بۆ كۆمپانیا دەنێرێت، ئەوانیش لە رێگەی ئەو سیمكارتەوە تەواوی زانیارییان لەبارەی جموجۆڵ‌و پەیوەندییە دەنگی‌و نووسراوەكانی تۆ هەیە، كۆدەكەیش لایان پارێزراوە . بڕوایەكی هەڵە هەیە بەوەی سیمكارتەكەت بگۆڕیت هەموو شتێك كۆتایی پێیدێت بەڵام ئەمە یەكێكە لە هەڵە باوەكان . چونكە وەك وتمان سیمكارتی یەكەم كۆدەكەی ناردووە بۆ كۆمپانیا لێرەدا سیمكارتی دووەم دەبەسرێتەوە بە كۆدی مۆبایلەكەتەوە ‌و جارێكی تر تۆ دەناسرێیتەوە . ئەمەش تەنها بۆ مۆبایلەكانی نەوەی 4 و 5 راست نییە بگرە كۆنترین جۆری مۆبایل هەمان باسی بەسەردا دەسەپێت . 
لە ناوەندەی شارەزایانی بواری پەیوەندیكردن قسە لەسەر ئەوە هەیە كۆمپانیاكانی دابینكردنی پەیوەندی دەتوانن مایكرۆفۆنی مۆبایلەكان بكەنەوە بە مەبەستی سیخوڕی بەسەر بەكارهێنەراندا . بۆیە وریا بە مۆبایلەكەت كە باشترین هاوڕێتە باشترین سیخوڕیشە بەسەرتەوە . 

مەسەلەیەكی تری گرنگ ، ئاڵوگۆڕكردنی مۆبایلی نەوەی 4 و5 و فرۆشتنی كۆمپیوتەرو لابتۆبە لەبازاڕەكانی كوردستاندا بە گشتی ئەمەش حاڵەتێكی ناتەندروستەو چونكە دەیان بەرنامە هەیە كە دەتوانێت زانیارییە سڕاوەكانتان بهێنێتەوە نموونەی (مای ریكەڤەری فایل) كە ئێستا لە بازاڕەكاندا بەكار دەهێنرێت بۆ هێنانەوەی زانیاری . بۆیە دەبێت ئەو راستییە بزانن كە ئامێرە ئەلكترۆنییەكان ئاڵوگۆڕ ناكرێن . تا بە شارەزاییەكی زۆرەوە مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت تا كەس زانیارییەكانتان نەدزێت . 

مەسەلەیەكی تر ، تێكردنی بەرنامەیە لە بازاڕدا واتا بردنی مۆبایلەكەتە تا لەبازاڕ بەرنامەی تێدا بكرێت ، ئەمەش حاڵەتێكی ناتەندروستە چونكە ئەو كۆمپیوتەرە رۆژانە سەدان مۆبایلی لێدەدرێت‌و تۆش دڵنیا نیت لەوەی ئەو كۆمپیوتەرە ڤایرۆس وپەرۆگرامی سیخوڕی تێدایە یان نە بۆیە وریا بە .

لایەنێكی تر ئەو هەموو بەرنامەیەیە كە دەیكەیتە ناو مۆبایلەكەت بە بێ‌ ئەوەی بزانیت داوای چیت لێدەكات لەبەرامبەر دابەزاندنی هەرگیز بیرتان لەمە كردووەتەوە باشە ئەو كۆمپانیا زەبەلاحانە لە پای چی ئەو هەموو خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرانە دەخەنە بەردەستان ؟ بیری بكەرەوە بۆ ؟ نمونە بڕوانە وێنەی ژمارە 1 + 3

لە سایبر اربز وەرگیراوە 
لە سایبر اربز وەرگیراوە 


زۆرێك لەو بەرنامانەی دایدەبەزێننە سەر مۆبایلەكانتان رادەی ئاسایش تیایدا زۆر لاوازەو هەمیشە زانیاری لەسەرتان كۆ دەكاتەوە ، زۆر جاریش هاكەرەكان كەلێنی تێدا دەدۆزنەوەو زانیارییەكانتان دەدزن بۆیە لێرەدا و لە وێنەی ژمارە دوو رادەی ئاسایشی زۆرێك لەو بەرنامانە دەخەینەڕوو كە لە كوردستاندا بەكارهێنانیان باوە . بڕوانە وێنەی 2 كە سایبراربز ئامادەی كردووە . 

لە سایبر اربز وەرگیراوە


کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016