نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

زیادەی گۆستیری شوناست دەپارێزێت

ئامادەكردنی : سایبر كورد 



زیادەی گۆستیری ، زیادەیەكی بێ‌ بەرامبەرە دەتپارێزێت لەو پرۆگرامانەی ئەنتەرنێت كە دوات دەكەون Online Trackers بۆ ناسینەوەتان، هەروەها دەتپارێزێت لەو زیادانەی كە لەگەڵ كوكیز Cookies و پەرۆگرامی جاڤاسكرپت دێن بۆ یارمەتیدانی ماڵپەڕەكان تا بتناسنەوە . 

ئەم زیادەیە رێگری دەكات لەو خزمەتگوزارییانەی كە بەدوای بەكارهێنەرەوەن، هەروەها رێگرە لە گەیشتنی ریكلامەكانی تۆڕی ئەنتەرنێت‌و تۆڕی ئەو بەكارهێنەرانەی شت لەسەر ئەنتەرنێت بڵاو دەكەنەوە بە مەبەستی ناسینەوەت لەسەر تۆڕی نێت . 

دەتوانن ئەم زیادەیە بۆ براوسەرەكانی فایرفۆكس و گوگڵ كرۆم و سەفاری و ئۆپرا دەبەزێنن .هاوكات لەسەر سیستەمەكانی ios و ئەندرۆیدو فایرفۆكس او ئیس كار دەكات.

دەتوانن لەم لینكەوە كۆپی گونجاو بۆ براوسەرەكانتان دابەزێنن .

دوای دابەزاندنی گۆستیری دەتوانن بەم شێوەیەی خوارەوە رێكخستنە گریمانەییەكەی بۆ زیاتر پاراستنی ئاسایشی خۆتان وەك لە وێنەكاندا روونكراوەتەوە رێكبخەنەوە . 

وێنەی ژمارە 1
یەكەم : بچۆرە ناو بەشی رێكخستنی گۆستیری سەرەتا كلیك لای راست بكە لەسەر ئایكۆنی گۆستیری وOptions هەڵبژێرە . وێنەی ژمارە 1 

وێنەی ژمارە 2
دووەم : پەنجەرەیەكت بۆ دەكرێتەوە وەك وێنەی دووەمە ، لەبەشی General بژاردەی یەكەم Enable Ghostrank كلیك مەكەو ئەگەر نیشانەی راست لەناو چوارگۆشەكەی بەردەمی بوو هەڵیبگرە ، پاشان نیشانەی راست لەناو چوارگۆشەی بەردەم  Enable tracker library auto-updating دابنێ‌ . وێنەی ژمارە 2

وێنەی ژمارە 3
لە بەشی خوارەوەی هەمان لاپەڕە دەچیتە سەر Trackers ئینجا كلیك لەسەر Select all لە كۆتایی لاپەڕەكە بژاردەی Save كلیك دەكەین . یان لە بەشی خوارەوەی هەمان لاپەڕە وەك لە وێنەكە دیارە تەواوی چوارگۆشەكان دیاری دەكەین . وێنەی ژمارە 3

وێنەی ژمارە 4
ئەگەر براوسەری فایرفۆكس بەكار دەهێنن ئەوا ئەو وێنەی بۆتان دەردەكەوێت بەم شێوەیەی خوارەوەیە : وێنەی ژمارە 4
1- كلیك لەسەر Cookies بكە .
2- Select all هەڵبژێرە .
3- ئینجا Save بكە .
وێنەی ژمارە 5

ئەگەر سیستەمی فایرفۆكس ئۆ ئێس بە كار دەهێنن ئەوا وەك وێنەكەی تەواوی رێكخستنەكان رێكبخە . دوای تەواوبوون Save بكە .  وێنەی ژمارە 5 


ئێستا دوای دابەزاندن‌و رێكخستنی گۆستیری كاتی ئەوە هاتووە رێگەی بەكارهێنانی گۆستیری باس بكەین 
بۆ بەڕێوەبردنی گۆستیری كلیكی چەپ دەكەین لەسەر ئایكۆنی گۆستیری وێنەكە بەم شێوەی خوارەوە لێدێت 


ئەگەر وەك لە وێنەی خوارەوە دەردەكەوێت دوگمەكە سوور بوو ئەوە مانای ئەوە دگەیەنێت كە پاشكۆكە كار ناكات . 



ئەگەر بیهێنینە ئەمسەر ئەوە دوگمەكە شین دەبێت ومانای ئەوە دەگەیەنێت كە لەم دانیشتنە (واتا ئەو كاتەی ئەنتەرنێت بەكار دەهێنیت ) پاشكۆكە كارایە .


ئەگەر كلیك لەسەر دوگمەی تەنیشتی بكەین و رەنگەكەی بووە سەوز ئەوا مانای ئەوەیە كە پاشكۆكە بۆ تەواوی دانیشتنەكان كارایە . 


بۆ پەكخستنی كاتی كاری گۆستیری دەتوانن كلیك لەسەر Pause blocking بكەن پاشان دەتوانن جارێكی تر كارای بكەنەوە لەرێگەی كلیك كردن لەسەر Resume blocking.





سەرچاوە : سایبر ارابز

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016