نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

چۆن ژیانی دیجیتاڵی خۆت دەپارێزیت ؟؟ بەكارهێنانی كۆفی نێت ‌و ئەنتەرنێتی گشتی


ئامادەكردنی : سایبر كورد 


زۆرێك لەخەڵكی بە شێویەكی ئاسایی دەڕوانن ئەنتەرنێت هەر بەو سادەییەش زۆرێك لە خزمەتگوزارییە بە خۆڕاییەكان بە كار دەهێنن بە بێ‌ ئەوەی بزانن ئەو خزمەتگوزارییانە لەبەرامبەر بەخۆڕایی بەكارهێنانیان چییان لە ئێوە دەوێت یان چی دەبەن ؟  لەڕاستیدا ئێمە وەڵامی ئەم پرسیارە بە كراوەیی دەهێڵینەوە تا لە بۆنەیەكی تردا وەڵامیان بدەینەوە, چونكە ئەوەی گرنگە سەرەتا ورووژادندنی پرسیارو پاشان قسەكردنە لەسەر پاراستنی ژیانی دیجیتاڵی هەر یەكێك لە ئێوە .
ئاسایشی ژیانی دیجیتاڵی هەر یەك لە ئێمە بەندە بە رەفتارمانەوە لەسەر تۆڕی جیهانی ئەنتەرنێت . ئەگەر ئەنتەرنێت بە وریاییەوە بەكار نەهێنن لە رێگەی كۆمپیوتەرو لابتۆپ‌و مۆبایل‌و تابلیتەكانتانەوە ئەوا بە دڵنیاییەوە لە كاتێك لە كاتەكان دەبینە قوربانی ئەو كەسانەی خراپن‌و نییەتی خراپیان لە دڵدایە بەرامبەر هەر هەموومان . 


ئەوەی باوە كە خەڵكێكی زۆر كۆفی نێت بەكاردەهێنن، هەندێكی تریش لە شوێنە گشتییەكانەوە پەیوەندی بە تۆڕی ئەنتەرنێتەوە دەبەستن ، ئەمەش لە خۆیدا یەكەمین هەڕەشەیە، چونكە زۆربەی دەسەڵاتەكان وحكومەتەكان لە رێگەی كۆفی نێت‌و شوێنە گشتییەكانەوە چاودێری رەفتاری ئەلكترۆنی بەكارهێنەران دەكەن . بۆیە راسپاردەی یەكەمی ئێمە ئەوەیە یەكەم: تا پێتان دەكرێت ئەنتەرنێتی كۆفی نێت‌و شوێنە گشتییەكان بەكار نەهێنن . دووەم ئەگەر زۆر ناچاربوون بۆ پەیوەندیكردن بە ئەنتەرنێتەوە لە كۆفی نێت‌و شوێنە گشتییەكانەوە بەتایبەت بە بەكارهێنانی وای فای ئەوا پەسەندترە لابتۆپەكانی خۆتان بەهێنن‌و كاری پێبكەن یان هی كەسێك كە جێگەی باوەڕەتانە . لەم حاڵەتەشدا زۆر پێویستە بەرنامەی vpn یان خزمەتگوزاری ssh بەكار بهێنن تا پەیوەندیتان لەگەڵ خاڵی چونە ناو ئەنتەرنێتەوە بە كۆد بكات (تشفیر) بەناوبانگترین‌و باشترین دوو بەرنامەیش كە كەڵكی لێوەربگرن Tor و Hotspot Shield ـن هاوكات چەندین بەنامەی تری جێگەی متمانە هەیە .
خاڵێكی تری پەێوەستدار بەم بابەتەوە بەكارهێنانی براوسەرە هەموومان ئەو راستییە دەزانین كە براوسەرەكان خاڵی پەیوەندی نێوان ئەنتەرنێت‌و ئامێرەكانمانە‌و لەبەر ئەوەی لەماوەی رابردوودا ئەنتەرنێت ئیكسپرولەر كێشەی ئاسایشی زۆری هەبووەو چەندان كەلێنی تێدا دەركەوتوو ئەوا پێمان باشە بەهیچ شێوەیەك ئەنتەرنێت ئیكسپرولەر لە شوێنە گشتییەكان بەكار نەهێنن ، باشتر وایە گوگڵ كرۆم و فایرفۆكس بە زیادكردنی زیادكراوەكانی پاراستنی ئاسایشتان لەگەڵیاندا بەكار بهێنن . ئەگەر هەر نەتانتوانی ئەم دووانە رێكبخەن ئەوا گرنگە ئەو ماڵپەڕ‌و خزمەتگوزاری ناردنی نامە بەكار بهێنن كە تایبەتمەندی كۆدكردن https یان ssl بەكار دەهێنن ، جەخت بكەنەوە لەسەر بەكارهێنانی ئەم دوو پرۆتۆكۆڵەی پاراستنی ئاسایشتان دەتواننیش لەگەڵیاندا زیادكراوەی HTTPS Everywhere لەگەڵ ئەو براوسەرە بەكار بهێنن كە لێوە پەیوەندی بە ئەنتەرنێتەوە دەكەن .
ئەو كاتەی لەسەر ئەنتەرنێتن بەتایبەت بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وریا بن لەوەی ئەوكۆمپیوتەرە بەنامەی زەخیرە كردنی پاسوێردەكانی هاوشێوەی كی لۆگەری لەسەر نەبێت ، بۆیە تا ناچار نەبیت ئەم خزمەتگوزارییانە بەكار مەهێنە ، ئەگەریش هەر زۆر ناچار بووی ئەوا هەر پاش گەڕانەوەت بۆ ماڵەوە زوو پاسوێردی ئەو خزمەتگوزارییەی بەكارتهێناوە بگۆڕە یان ئەگەر شارەزاییت هەبێت كێبۆردی شاشەكەی بەكار بهێنیت بە بێ‌ ئەوەی دەست بنێت بە كێبوردی سەر كۆمپیوتەرەكە ئەوا زۆر گرنگە ((ئەگەر ویندۆز 7بەكار دەهێنیت بچۆرە سەر start ئینجا بۆ سەر Run لە ناو خانەكە بنووسە osk ئینجا ok كیبۆردەكە لەسەر شاشە دەردەكەوێت بۆ گۆڕینی زمانەكەی Alt و shift بەكار بهێنە )) 


زۆریش گرنگە لە كاتی كردنەوەی ئەكاونتەكانتان لەسەر فەیسبوك یان جیمیڵ ، جەخت بكەنەوە لەوەی بە دوو هەنگاو بەكار بهێنن واتا پێشتر ئەم هەنگاوانەت لە هەردوو خزمەتگـــوزارییەكە كارا كــــردبێت ، هەروەها جەختــكردنەوە لــەوەی دەرچــوویتـــە 
(sign out) كردووە لە خزمەتگەوارییەكە لەبیریشت نەچێت مێژووی بەكارهێنان (history) هەموویان بكوژێنیتەوە  .
بە هیچ شێوەیەك لە كۆفی نێت‌و ئەنتەرنێتە گشتییەكاندا فلاش دیسك بەكار مەهێنە بەتایبەت ئەوەی كە زۆرێك لە نهێنییەكانتی تێدایە .
ئەگەر ناچاریت فایلی بە كۆدكراو بەكار بهێنیت كە بە هەردوو بەرنامەی  Truecrypt و AES Crypt بە كۆدتكردووە (تشفیر) ئەوا پێویستە وریای ئەوە بیت كە فایلە هەنێردراوەكەت لەسەر كۆمپیوترەكە سڕیوەتەوە بەتایبەت بەكارهێنانی Eraser بۆ سڕینەوەیان . دوا راسپاردەمان بۆ دڵنیای بوون دوای ئەنجامدانی تەواوی ئەو هەنگاوانەی باسمان كرد كۆمپیوترەكە بكوژێنەوە shut down  بكە  .

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016