VPN چییەو بۆ پێویستە بەكاری بهێنین ؟

ئامادەكردنی : سایبر كورد


((بە كورتی كاری vpn بەكۆد كردنی پەیوەندی ئەو ئامێرەیە بەكاری دەهێنین كۆمپیوتەر ، تابلیت ، مۆبایل لەگەڵ سێرفەری خزمەتگوزاری ئەو شوێنەی لەسەر تۆڕی نێت سەردانی دەكەین بەمەش هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت چاودێری پەیوەندییەكانمان بكات‌و بزانێت چی دەكەین‌و چی دەگوازینەوە)) . 

بەكار هێنانی VPN یە كێكە لە رێگاكانی خۆ پاراستن لە ناو دنیای ئینتەرنێت دا كە جۆرەها مەترسی بۆ سەر تۆرەكەت هەیە لە كاتی بەكار هێناندا . كاتێك رۆژانە تۆ هێڵی ئینتەرنێت بەكار دەهێنیت ئەوە لە ژینگەیەكی سەلامەتدا نیت وەك ئەوەی هەستی پێدەكەیت بەڵكو زۆر ئەگەری هاكردن و چاودێریكردن و دزەكردنی چەندین ڤایرۆس و سپام هەیە بۆناو كۆمپیتەرەكەت كە ئەمەش دەبێتە هۆی دزینی زانیاری لە كۆمپیتەرەكەت بۆیە زۆربەی شارەزایانی بواری كۆمپیتەر ئامۆژگاری بە كارهێنانی بەرنامەی خۆپاراستن دەكەن بۆ بەكار هێنانێكی سەلامەت و بێ كێشە ، لە ئەمرۆدا چەندین شێواز و رێگای خۆ پاراستن هاتۆتە نێو بەكار هێنەرانەوە یەكێك لە رێگا گرنگ و باشەكانی خۆپاراستن بەكار هێنانی VPN ئەمە رێگەیەكی تەندروستە و ئیشپێكردنی ئینتەرنێت بێ كێشەتر و پارێزراوتر دەكات ، VPN وەك تونێلێكی بەرگری وایە بە ناو هەوری ئینتەرنێت دا كە تۆ دە بەسێتەوە بە سیرڤەری وێب سایتەكان بە شێوەیەكی پارێزرا و دورت دەكاتەوە لە بەشداری و تدخولی فایلە نەویستراوەكان ، لە كاتی بەكار هێنانی ئەم تەكنیكە تۆ كۆمبیتەرەكەت راستەوخۆ بە سێرڤەرەكان نا بەسترێت و داخلی دنیای ئینتەرنێت نابیت بەلكو كۆمبیتەرەكەی تۆ بە چەند سێرڤەرێكی تایبەتی VPN ەوە دەبەسترێتەوە و لەوێشەوە لەگەڵ ئینتەرنێت ئەم سێرڤەرە تایبەتانە ئیشیان فلتەركردن و لابردنی فایلە نەناسرا و زیان بەخش و گومانلێكراوەكانە پێش ئەوەی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بگەنە كۆمپیتەرەكەت بەم شێوەیەش تۆ تا ڕادەیەكی زۆر پارێزرا و دەبیت و لە لایەن كۆمپانیایەكی پاراستنەوە دە پارێزرێیت. چۆنێتی دانانی VPN بۆ كۆمپیتەرەكەت .... بەم خاڵانە دەبێت سەرنجی ژمارەی هەنگاوەكان بە كە بە رەنگی شین زنجیرە كراون 
1- رۆشتنە سەر وێب سایتی VPN و دروستكردنی حسابێك . 


دوای دروستكردنی ئەكاونتێك لەو ماڵپەڕانەی سەرەوە ئەم هەنگاوانە لەسەر كۆمپیوتەرەكەت بنێ 
2- Start > control panel > Network and Sharing Center > setup a new connection or network> connection to a work place > use my internet connection (VPN)
3- لە internet address ئەدرێسی ئەو سایتە بنوسە كە حسابی VPN ت تیا كردۆتەوە لە destination name هەر ناویك ئەتەوی بینوسە
تێبینی هیچ كام لە خانەكانی خوارەوە چالاك مەكە (سەحیان لێ مەدە)
4- لە username ئەو ئیمەیلە بنوسە كە VPN ەكەت پێ دروستكردووە لە password ئەو پاسۆردە بنوسە كە VPN ەكەت پێ دروستكردووە


جگە لەم شێوازە دەتوانن ئەم جۆرە VPN بەكار بهێنن كە لێرەدا باشترینیان و ئەوانەی بە خۆڕایین بۆتان داناوە كە بە ئاسانی بە یەك كلیك بەكار دەهێنرێن . 


پڕ خوێنه‌رترین

پێنج ئامۆژگاری بۆ پاراستنی زانیارییەكانت لەسەر ئەنتەرنت