نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

5 جیاوازی نێوان ئەنتی- ڤایرۆسی ئۆرجینال و كراك كراو

ئامادەكردنی : سایبر كورد



1- ئەنتی- ڤایرۆسی كراك كراو ناتوانێت ئەپدەیتی هەزاران ڤایرۆسی نوێ وەربگرێت كە ڕۆژانە دروست دەكرێن بۆ زیانگەیاندن بە كۆمپیوتەرەكەت ئەمەش ترسناكە، بەڵام ئۆرجیناڵ دەتوانێتهەموو ئەپدەیتەكان وەربگرێت.

2- ئەنتی-ڤایرۆسی كراك كراو پارێزەری زیادەی لەگەڵ نییە وەك ئۆرجیناڵ كە لەگەڵیدایە ئەم پارێزەرانە هەڵدەسن بە پاراستی زانیارییە كەسیەكانت و سیستەمەكەت لە ڤایرۆسی ترۆجان ، هاكەرەكان...هتد . لە هەموو گرنگتر هەلدَەسێت بە باندكردنی سپام بۆ نەگەیشتنی بە سیستەمەكەت بەمەش كۆمپیوتەرەكەت تەندروست و خێرا دەمێنیتەوە.

3- لە راستیدا كراك خۆی كۆمەڵێك پرۆگرامی گوماناوین بۆیە ئەگەر ئەنتی- ڤایرۆسی ئۆرجیناڵت هەبێت كراكەكان دەستنیشان دەكات چونكە كراكەكان رێگای دزەكردنی ڤایرۆسن بۆ ناو كۆمپیتەرەكەت .

4- ئەنتی-ڤایرۆسی كراك كراو هەندێك جار ناتوانێت ئەو ڤایرۆسە بگرێت كە دێتە ناو سیستیمەكەت ، ڤایرۆس كۆمەڵە پرۆگرامێكی نەخوازراون كەلەسەر سیستەمەكەت كار دەكەن .

5- بە هەبوونی ئەنتی-ڤایرۆسی ئۆرجینال ئیمەیڵەكەت تۆمار دەكرێت لە وێب سایتی بەرگری تایبەت ، بەمەش ئاگادار دەكرێیتەوە لە كاتی چونە سەر هەر وێب سایتێكی گومانلێكراو وخراپ لە سەر ئینتەرنێت بەم جۆرە زیاتر پارێزراو دەبیت . 

لەبری بەكارهێنانی ئەنتی ڤایرۆسی كراك كراو پێمان باشە كە ئەو ئەنتی ڤایرۆسانە بەكار بهێنن كە بەخۆڕاییەو لە ماڵپەڕی سەرەكی بەرهەمەكەوە دایبەزێنن بۆیە بە باشمان زانی ئەم جۆرانە بخەینە بەردەستان خۆتا هەڵبژێرن ئەگەر چی ئێمە لە سایبر كورد ئەڤیرا بە گونجاوتر و باشتر لە هەمووان دەزانین . 


بۆ دابەزاندنی pandasecurity كلیك لێرە بكە 
بۆ دابەزاندنی  quickheal كلیك لێرە بكە 
- بۆ دابەزاندنی avira antivirus كلیك لێرە بكە 
- بۆ دابەزاندنی avg antivirus كلیك لێرە بكە 
- بۆ دابەزاندنی kaspersky كلیك لێرە بكە 
بۆ دابەزاندنی avast كلیك لێرە بكە 
- بۆ دابەزاندنی  comodo كلیك لێرە بكە 



کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016