نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

6 راسپاردە بۆ پاراستنی ئاسایشی لاپەڕەكانتان لەسەر فەیسبوك


ئامادەكردنی : سایبر كورد 

پاراستنی ئاسایشی لاپەڕەكانتان page بەندە بە پاراستنی ئاسایشی ئەكاونتی تایبەتی بەڕێوەبەرانی لاپەڕەكە بۆ زانینی زیاتر سەردانی ئەم لینكە بكە :





1- جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی تەواوی بەڕێوەبەرو بەرپرسانی لاپەڕەكە لەكاتی بەكارهێنانی ئەكاونتی تایبەتی خۆیان تایبەتمەندی https:// بەكار دەهێنن .

2- دڵنیابە لە هەبوونی وشەیەكی نهێنی بەهێز كە لە 14 نیشانە زیاتر بێت، بە شێوەیەكی رێكخراو (وا باشترە هەموو 3 مانگ جارێك بێت لەكاتی ئاساییدا) بگۆڕە . هەمان وشەی نهێنی بۆ دوو ئەكاونتی جیا بەكار مەهێنە . 

3- با ئەو كەسانەی بەڕێوەبەرن لەكاتی پێویستدا نەبێت نەچنە سەر (ئامادەكارییەكان – أعدادات) لاپەڕەكە . ماوە بۆ ماوە سەرنجی كاری بەڕێوەبەرەكان بدە ، ئەوانەی كارا نین لایانبە . سیاسەتێك دابنێ‌ بۆ دانان‌و لابردنی بەڕێوەبەرەكان بەتایبەت كاتێك كارا نین یان واز لە ئیشكردن لەگەڵتان دەهێنن . 

4- كلیك لەسەر هیچ لینكێك مەكە كە جێگەی گومانە یان لێی دڵنیا نیت ، لەوانەیە لە سەر واڵەكەت بڵاو كرابێتەوە یان لە رێگەی نامەی تایبەتەوە پێت گەیشتبێت . زۆرێك لەم جۆرە نامانە هەڵەی رێنووس‌و زمانەوانی تێدایە یان ئەوەیە هانت دەدات بۆ بینینی شتێك لەبارەی رووداوێكەوە، لە راستیدا ئەم لینكانە دەتبەن بۆ ماڵپەڕێكی Malware تا هەندێك بەرنامەی زیانبەخش دابەزێنیت . یان بۆ ماڵپەڕی Phishing كە راستەوخۆ ئەكاونتەكەت دادەخات‌و جارێكی تر داوات لێدەكات ناوی بەكارهێنەرو وشەی نهێنی بنووسیتەوە، هەر كە ئەم كارەت ئەنجامدا یەكسەر دەست بەسەر ئەكاونتەكەت لە فەیسبوك دەگرن‌و كۆنترۆڵی تەواوی ئەو لاپەڕانە دەكەن كە بەڕێوەیان دەبەیت یان لە دەستەی بەڕێوەبەریت . 

5- وریای ئەو app ـانە بە كە لەگەڵ ئەكاونت‌و لاپەڕەكەت بەكاری دەهێنیت ، بەردەوام ئاگات لەو ماف‌و داواكارییانە بێت كە داوای دەكەن تا كارەكانیان ئەنجام بدەن ، ئەگەر ئەو بەرنامانە هاك بكرێن ئەوا زانیارییەكانت لە مەترسیدایە . هەمیشە تایبەتمەندی https و ssl بۆ كۆدكردن (تشفیر) بەكار بهێنە . مافی زۆر بە app مەدەن تا بگەنە زانیارییەكانتان .

6- لیستی پەكخستن بەكار بهێنە بۆ جیاكردنەوەی بڵاوكراوەكان كە رەنگە هەڕەمەكی بن ، دەوتوانن لەم لیستە چەندان وشە دابنێن دوای ئەوەی بە كۆما ( ، ) لە یەكیان جیا دەكەیتەوەو لیستی رەشی وشەكان دروست بكە . هەر بڵاوكراوەیەك ئەو وشانەی تێدا بوو وەك نامەی هەڕەمەكی دەژمێردرێت . بەوەیش بەرێوەبەركان بە ئاسانی دەتوانن بڵاوكراوانە ببینن كە هەڕەمەكین و رەنگیان خۆڵەمێشییە . 

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن لە رێگەی دابەزاندنی زیادەی MyPermissions Cleaner وە كۆنترۆڵی ئەو app بكەن كە مافی بەكارهێنانی زۆریان دەوێت و بیانسڕنەوە . 





کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016