المشاركات

عرض المشاركات من ديسمبر, 2014

فەیسبوك پشتگیری لە پەیوەندی نادیار دەكات لە رێگەی چوارچێوەی تایبەت بە تۆڕی تۆر Tor

صورة
دواجار تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەنگاوە بوێرەكەی ناو خزمەتگوزاری پەیوەندی نادیاری بۆ بەكارهێنەران دابین كرد، ئەمەیش بە پشتگیری كردن لە تایبەتمەندی ناوی چوارچێوەی تۆڕی تۆر Tor . ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت كە لە كاتی كارپێكردن بە تۆر tor بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە فه یسبوك بكاتەوە .
https://facebookcorewwwi.onion 
 ئەم هەنگاوەی فەیسبوك هەنگاوێكی بۆ گەیشتن بە ماڵپەڕەكە بە بێ لە دەستدانی ئاسایش‌و ئەو جۆرە بە كۆدكردنەی (تشفیر) كە تۆڕی تۆر tor بۆ بەكارهێنەری دابین دەكات .  كاری تۆر بریتییەلە بەستنەوەی بەكارهێنەر بە كۆمەڵەیەكی هەڕەمەكی لە گرێی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تا بەكارهێنەر دەبەستێتەوە بەو ماڵپەڕەی سەردانی دەكات ، (واتا شاردنەوەی ئای پی‌و شوێنی بنەڕەتی بەكارهێنەر)، ئەمەیش كێشەیەكی گەورەی بەكارهێنەرانی فەیسبوك بوو، چونكە لەكاتی بەكارهێنانی فەیسبوك دا هەرجارەو وڵاتێك دەخاتەڕوو بەمەیش فەیسبوك گومانی لا دروست دەبوو لەبارەی ئەگەری هاككردنی ئەو ئەكاونتەوەو چەندین رێگری بێزاركەر دەخستەبەردەم بەكارهێنەر بۆ بۆ دڵنیابوون لە خاوەندارێتی ئەكاونتەكە .  رەنگە تاكە رێگەیەك بۆ دەربازبوون لەم دۆ…