المشاركات

عرض المشاركات من فبراير, 2015

14 ساڵە ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا سیخوڕیمان بەسەرەوە دەكات

صورة
دوای ویكلیكس‌و سنۆدن، ئابڕوچونێكی تر ئەمریكا جیهان دەهەژێنێت، ئامانجی گریمانەیی لەوانەیە من یان تۆ بین یان هەر كەسێك ئامێرێكی كۆمپیوتەری هەبێت كە پشت بە هاردوێر دەبەستێت، چونكە ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بەرنامەیەكی سیخوڕی له بونیادی پێكهاتەی هارد دیسكەكە چاندووە، ئەم كارە بە هاوكارە گەورە كۆمپانیاكان كراوە لەوانە ویسترن دیجیتاڵ . 

بە پێی راپۆرتەكانی كۆمپانیای ئاسایش‌و پاراستنی روسی كاسپێر سكای، هەر یەك لە كۆمپانیاكانی ویسترن دیجیتاڵ‌و سیگایت‌و تۆشیباو سامسۆنگ‌و مایكرۆن‌و IBM دەستیان لەم كارە هەیە جگە لە چەندان كۆمپانیای تر .
هەریەك لە ویسترن دیجیتاڵ‌و سیگایت‌و مایكرۆن لە وەڵامی راپۆرتەكانی كاسپێر سكای دەڵێن هیچ ئاگایەكمان لەو بەرنامە سیخوڕییە نییە، بەڵام هەر یەك لە تۆشیباو سامسۆنگ تا ئێستا وەڵامی تۆمەتەكەیان نەداوەتەوەو دەڵێن هیچ وەڵامێكمان نییە، IBMیش وەڵامی داواكاری روونكردنەوە لەبارەی تۆمەتەكەی كاسپێر سكای رەتكردووەتەوە . 

لە درێژەی راپۆرتەكەی كاسپێر سكایدا هاتووە كە بەرنامەیەكی سیخوڕیان لە كۆمپیوتەری تایبەتی چەندین كەس دۆزیوەتەوە كە بەسەر 30 وڵاتدا دابەشبوونە، زۆرێك لەوانە دا…
صورة
دوژمنە دیجیتاڵییەكانت بناسە  ئاسۆ وەهاب*  
ئەنتەرنت ئەو جیهانە پڕ ئارامییە نییە كە هەمووان خەیاڵی دەكەن، هەرگیز ناتوانیت لە ناو ژوورێكی درەگاو پەنجەرە داخراودا خۆت تیایدا ون بكەیت، دەبێت هەمیشە ئەوە لەیادت بێت لەو ساتەوەختەی كۆمپیوتەرەكەت دەبەستیتە هێڵی ئەنتەرنتەوە وەك ئەوە وایە لە گەرمەی قەرەباڵغی بازاڕدا رووتیت‌و بەناو بازاڕدا دێت و دەچیت‌و هەموو خەڵك تەماشات دەكەن . هەروەها شوێنێكی تەناهی نییە چونكە جیهانێكی زۆر مەترسیدارە! بۆیە پێویستە كۆمپیوتەرەكەت بپارێزیت . 

ئێمە كاتێك رووبەڕووی هەر مەترسییەك دەبینەوە ئۆباڵەكەی یەكسەر دەخەینە ئەستۆی ڤایرۆسەكان، بە هەموو مەترسییەكان هەر دەڵێن ڤایرۆسەكان، بەڵام ئایا هەموو هەڕەشەكان هەر ڤایرۆسن ؟  لە راستییدا تەنها ڤایرۆسەكان مەترسی نین بگرە دەیان پرۆگرامی تر ئەو كارە دەكەن‌و هەڕەشەن ، تێكڕا پێیان دەوترێت  Malware واتا پرۆگرامی مەترسیدار، ئەم ئیدیۆمە كورتكراوەی هەردوو وشەی malicious software بۆیە لەم بابەتەدا دەمانەوێت تیشك بخەینە سەر دوژمنە دیجیتاڵییەكان، چونكە تا مانای ئەمانەی نەزانین ناتوانین ژیانی دیجیتاڵی‌و كۆمپیوتەرەكەت بپارێزیت ..
پرۆگرامی مەترس…

چۆنێتی خۆ پاراستن لە لینكی نەشیاو لەسەر فەیسبوك

صورة
لە 26ی یەنایری رابردووەوە جارێكی تر لینك مەترسیدارەكەی ڤیدیۆ رووتەكان كارا بووەوەو لە یەك كاتژمێردا 5000 بەكارهێنەری فەیسبوك دەكاتە قوربانی‌و لە رێگەی كاركردنی تایبەتمەندی Tag كە 20 هاوڕێت دەكاتە ئامانج كاری خۆی دەكات، سەرەتای هێڕشەكە لە كلیك كردنی لینكێكی سەرنجڕاكیش بە ناونیشانێكی سەرنجڕاكێشەوە دەست پێدەكات كە زۆربەی كات داوای ئاپدەیت كردنی بەرنامەی Adobe Flash Player لێدەكات، هەڵەی كوشندەی دووەم ئاپدەیت كردنی ئەم بەرنامەیەیە چونكە لەگەڵ ئابدەیتەكەدا بەرنامەیەكی RAT لە جۆرە مەترسیدارەكان دادەبەزێتە ناو كۆمپیوتەرەكەت، بەوەیش ئەو كەسەی ئەو لینكەی دروستكردووە بە تەواوەتی كۆنترۆڵی كۆمپیوتەرەكەی لەدەستدەدات ( كۆنترۆڵی كیبۆردەكەی (لەرێگەی بەرنامەی كیلۆگەرەوە) وێنەو زانیارییە تایبەتەكانی، حیسابی بانكی ... هتد ) . 
باشترین چارەسەر بۆ ئەم كێشەیە:
- كلیك نەكردنە لەسەر ئەو لینكانە . - ئەگەر هەر نەتوانی خۆت بگریت باشتر وایە پێش كلیك كردنی لینكەكە كۆپی لینكەكە بكەیت‌و ماڵپەڕی https://www.virustotal.com بكەیتەوەو لە بەشی URL لینكەكە پێست بكەیت‌و سكان بكەیت بۆ ئەوەی بە داتابەیسی ماڵپەڕەكە كە 54 ئەنتی …