المشاركات

عرض المشاركات من مارس, 2015

گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت : ئایا دەستنیشانكردنی ئاسەوارەكەی كەم دەكاتەوە ؟

صورة
سازدانی محەمەد نەجم *
لەماوەی بەشداریم لە فێستیڤاڵی تەكنەلۆژیا بۆ هەڵخەڵەتاندن لەشاری فاڵانسیا، ئەم گفتوگۆیەم لەگەڵ ئیڤا گلبیرین كە شیكاری سیاسەتەكانی ئەنتەرنتە لە رێكخراوی بەرەی ئەلكترۆنی سازدا، كە رێكخراوێكی پێشكەوتووخوازە لەبواری مافە دیجیتاڵییەكان‌و ئازادی گۆزارشتكردن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، ئەم گفتوگۆیە بەتایبەت بۆ هەڵمەتی #دژ_گێچەڵی_ لەسەر_ئەنتەرنت بە شێوازی پرسیارو وەڵام ئەنجام دراوە . 

پرسیار / چۆن دەتوانین گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت دیاری بكەین ؟
وەڵام : ئەستەمە گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت دیاری برێت، چونكە پەیوەستە بە سیاق‌و كەشوهەوای دەرووبەرو كاریگەر هەرووكیان لەسەر ئەو تاكەی تووشی گێچەڵی دەبێت، نییەتی ئەو كەسەی ناوەڕۆكەكە بڵاو دەكاتەوە زۆر گرنگە بۆ دیاریكردنی حاڵەتەكە . تاك ئەگەر هەستی بەوە كرد كە ئەو حاڵەتە بچووك بێت یان گەورە دەستدرێژیكردن‌و ئەتكە ئەوا بێ دوودڵی حاڵەتەكە دەچێتە خانەی گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت ، پێچەوانەكەیشی دروستە، بۆیە زۆر جەخت دەكەینەوە كە سیاقی گرنگە بۆ دەستنیشانكردنی گێچەڵی . 
پرسیار / جۆرەكانی گێچەڵی لەسەر ئەنتەرنت كامانەن ؟
وەڵام : هەموو رۆژێك رێگەیەكی نو…

گێچەڵی سێكسی لەسەر ئەنتەرنت چییە ؟

صورة
رەنگە دەگمەن بن ئەوانەی كە رۆژانە نامەیان پێناگات لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە تیایدا نێرەر نووسیویەتی (ئەكرێت یەكتر بناسین ؟) یان (من سەرسامم بە تۆ ؟) (بەڕاستی تۆ جوانی ؟) ئەمە بۆ خۆی سووكترین شێوەكانی گێچەڵن لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان . 
لەگەڵ برەوسەندنی تەكنەلۆژیاو كەناڵەكانی پیوەندی‌و تۆڕە كۆمەڵایتییەكان ئەم مەسەلەیە دەبێتە دیاردەیەكی كۆمەڵایەتی‌و چەمكی گێچەڵی سێكسی لەسەر ئەنتەرنت سەرهەڵدەدات، كە بریتییە لە ناردنی كۆمێنت‌و نامەو وێنەو ڤیدیۆی نەگونجاو لەرێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان یان ئیمێڵ یان مۆبایلەوە (ئیدی بە نامە بێت یان بە تەلەفۆنكردن) .  گێچەڵی بریتییە لە هەر قسەیەك یان رەفتارێكی نەخوازراوە  كە سروشت یان ئاماژەیەكی سێكسی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی هەیە‌و ئەتكی بیستن‌و بینین‌و جەستەو تایبەتمەندی‌و هەستی تاك دەكات، ئەمە وایلێدەكات هەست بە نائارامی‌و هەڕەشەو ترس بكات یان هەست بە بێرێزی‌و سەرزەنشتكردن‌و ئەتككردن .  یەكێك لە كۆنترین شێوەكانی گێچەڵی سێكسی پەیوەندی تەلەفۆنییە، ئەو كەسەی گێچەڵی دەكات بە مەبەست یان بێ مەبەست تەلەفۆن بۆ پەیوەندیكردن بە نێچیرەكانی بەكار دەهێنێت هەندێك جا…

وریای یاری عبودی‌و هاوشێوەكانی بن

صورة
نووسینی : حەیدەر حمزوز
دڵنیام لەوەی زۆرێك لەو یاریانەی دایدەبەزێننە سەر مۆبایلەكانتان لە رێگەی ئەنتەرنتەوە (پێرمشنەكان/صلاحیات) ئەو مافانەی داوای دەكات تا ئیش بكات نایخوێننەوە ؟؟!! ئەمەیش زۆر مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی دیجیتاڵیتان، تەنانەت زۆرێك لەو یاریانەو لەبەر ئەوەی لە كاتی دابەزاندن ئەو مافانەت پێیداوە ئیدی بۆ جارەكانی ترو لەكاتی بردنی زانیارییەكانت ئاگادارت ناكاتەوە .. ئەو نموونەیەی ئێستا باسی دەكەین مشتێكە لە خەرمانێك لەو یاری‌و بەرنامانەی كە لەم شێوەیەن .  یاری عبودی وەك لە وێنەكەدا دیارە هەڵگری مۆركێكی عێراقیانەیە چونكە پەرەپێدەرانی پرۆگرامسازییەكەی عێراقین .  لەكاتی دابەزینی ئەم یارییە داوای رەزامەندیدەكات بۆ گەیشتن بەمانەی خوارەوە تا كار بكات، لەگەڵ رەزامەندبوونت ئەو كاری خۆی دەكات .  1-ئەكاونتەكانت لەسەر موبایلەكەت . واتا ئیمێڵەكەت، فەیسبوك ، تویتەر ، ئینستگرام، سكایپ ، گوگڵ پڵاس ، ڤایبر ، تانگۆ، واتس ئاب .  2-نامەكانت لەسەر مۆبایل و ماسنجەرو ئەوانەی لەسەرەوە ئاماژەكان پێداوە . 3-وێنەو ڤیدیۆو تۆمارە دەنگییەكانت، تەنانەت ئەوانەیش لەسەر رامی دەرەكین .  4-مافی وەگرِخستن (خستنەكاری) (…