المشاركات

عرض المشاركات من مايو, 2015

بوار مەدە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا NِSA سیخوڕیت بەسەرەوە بكات ؟

صورة
رێك 28ی دیسەمبەری 2013 بوو كاتێك رۆژنامەی دێر شبیگڵی ئەڵمانی كۆمەڵە بەڵگەنامەیەكی گرنگی ئاشكرا كردو لە ژێر ناونیشانی (جەنگی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەسەر ئەنتەرنت) بڵاو كردەوە، لەو راپۆرتەدا دێر شبیگڵ رۆشنایی خستە سەر ئەو هێرشانەی كە دەزگای ناوبراو دەیكاتە سەر پرۆتۆكۆڵەكانی بە كۆدكردنی وەك SSL و VPN و TOR دەیانی تر لە پێناو شكاندنی كۆدەكانی‌و پاشان سیخوڕیكردن بەسەر بەكارهێنەرانی .  ئەمە ئەگەر شتێك بگەیەنێت ئەوا ئەوەیە كە هیچ كات جەنگی گریمانەیی سەر ئەنتەرنت سانا ترو كەمتر نییە لەو جەنگانەی لەسەر زەمینەی واقیع ساز دەكرێت هەردووكیشیان یەك ئامانجی سەرەكیان هەیە ئەویش (كۆنترۆڵكردن) ـە .  لەم بابەتە رۆشنایی دەخەینە سەر ئەو بەرنامەو Apps و پرۆتۆكۆڵانەی كە NSA پۆلێنیان دەكات لە خانەی ئەو بەرنامانەی ناتوانێت كۆدەكانی پشكینێت‌و دەستیان بەسەردا بگرێت تا مەرامەكانی بەدی بێت لە كۆنترۆڵكردنی جیهانی گریمانەیی . ئەگەر چی ناسا دامەزراوەیەكی بێ ڕكابەری بواری بەكۆدكردن‌و شكاندنی كۆدەكانە، هەزاران زاناو پسپۆڕی بە كۆدكردن‌و بیركاری‌و فیزیاو ..هتد رۆژانە كار دەكەن .  لێرەدا لیستی ئەو بەرنامانە دەخەین…