نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

بوار مەدە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا NSA سیخوڕیت بەسەرەوە بكات ؟


رێك 28ی دیسەمبەری 2013 بوو كاتێك رۆژنامەی دێر شبیگڵی ئەڵمانی كۆمەڵە بەڵگەنامەیەكی گرنگی ئاشكرا كردو لە ژێر ناونیشانی (جەنگی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەسەر ئەنتەرنت) بڵاو كردەوە، لەو راپۆرتەدا دێر شبیگڵ رۆشنایی خستە سەر ئەو هێرشانەی كە دەزگای ناوبراو دەیكاتە سەر پرۆتۆكۆڵەكانی بە كۆدكردنی وەك SSL و VPN و TOR دەیانی تر لە پێناو شكاندنی كۆدەكانی‌و پاشان سیخوڕیكردن بەسەر بەكارهێنەرانی . 
ئەمە ئەگەر شتێك بگەیەنێت ئەوا ئەوەیە كە هیچ كات جەنگی گریمانەیی سەر ئەنتەرنت سانا ترو كەمتر نییە لەو جەنگانەی لەسەر زەمینەی واقیع ساز دەكرێت هەردووكیشیان یەك ئامانجی سەرەكیان هەیە ئەویش (كۆنترۆڵكردن) ـە . 
لەم بابەتە رۆشنایی دەخەینە سەر ئەو بەرنامەو Apps و پرۆتۆكۆڵانەی كە NSA پۆلێنیان دەكات لە خانەی ئەو بەرنامانەی ناتوانێت كۆدەكانی پشكینێت‌و دەستیان بەسەردا بگرێت تا مەرامەكانی بەدی بێت لە كۆنترۆڵكردنی جیهانی گریمانەیی . ئەگەر چی ناسا دامەزراوەیەكی بێ ڕكابەری بواری بەكۆدكردن‌و شكاندنی كۆدەكانە، هەزاران زاناو پسپۆڕی بە كۆدكردن‌و بیركاری‌و فیزیاو ..هتد رۆژانە كار دەكەن . 
لێرەدا لیستی ئەو بەرنامانە دەخەینە ڕوو كە بوونەتە سەرئێشە بۆ ناساو تا رۆژگاری ئەمڕۆ نەیانتوانیوە كۆنترۆڵیان بكەن . 
پێویستە هەمووتان ئەو راستییە بزانن كە جەنگی سەرەكی سەر ەنتەرنت جەنگێكە لە پێناو ئێوە، جەنگێكە لە پێناو پاراستنی تەناهی‌و ئاسایشی دیجیتاڵی ئێوە، پاراستنی هەموو تایبەتمەندییەكانتانە، پاراستنی ئازادی گەیشتنتانە بە زانیاری، پاراستنی مافی ئێوەیە لە ئەنتەرنتێكی ئازادو كراوە بێ سانسۆرو كۆنترۆڵ . هاوكات سۆپاس گوزاری تەواوی ئەو پیاوو ژنانە بین كە بە كەمترین سەرمایە خزمەتی مرۆڤایەتی دەكەن، هیچ تەماحێك هەڵیان ناخەڵەتێنێت لە پێناو گەیاندنی پەیامە مرۆییەكەیان ئەویش ئازادییە بۆ مرۆڤایەتی بە بێ جیاوازی . 
ئەو بەرنامانەی پیویستە بەكاریان بهێنیت لەپێناو پاراستنی تەناهیو ئاسایشی ئەنتەرنت تا بوار نەدەی كەس سیخوڕیت بەسەرەوە بكات تەنانەت دامەزراوەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا :

1- بەرنامەی TorBrowser ئامرازێك كارای گەڕانە لەسەر ئەنتەرنت پارێزگاری لە تایبەتمەندێتیت دەكات، دەتپارێزێت‌و هەمیشە شوێن ونت دەكات لەسەر ئەنتەرنت، بە تۆڕێكی ئاڵۆزو بە كۆدكراو دەتبەستێتەوە بە تۆڕی جیهانی ئەنتەرنت، بە چەندان زمان لەبەر دەستدایە .
2- بەرنامەی  TrueCrypt تایبەتە بە كۆدكردنی هاردیسك و فلاشمیمۆری یان دروستكردنی فایلێكی بەكۆدكراو كە كەس ناتوانێت بگاتە زانیارییەكانی ئەنها ئەو كەسە نەبێت كە وشەی نهێنییەكەی دەزانێت، لە چەند مانگی رابردوودا بە بێ زانینی هۆكارەكەی ! ئەوانەی كاریان لەم پرۆژەیە كرد دەستیان لێی هەڵگرت، بەڵام هەر زوو چالاكوانان لەسەر ئاستی جیهان دەستیان دایە تەواو كردنی پرۆژەكە لێرەوە دایبگرە ، هەروەها كۆپییەكی تری دەركەوت بەناوی VeraCrypt كە زۆرێك لەو كەموكورتیانەی لە TrueCrypt هەبوو چارەسەر كراوە، ئێمە تاقیمان كردووەتەوەو هاوشێوەی TrueCrypt  كار دەكات  . 


3- ئەو بەرنامانەی كە پشت بە كۆدكردنی ZRTP دەبەستێت كە جۆرێكی زۆر بەهێزی بە كۆدكردنە‌و لەگەڵ بەرنامە دەنگی‌و ڤیدیۆییەكان بەكاردەهێنرێت ئەو بەرنامانەی بەكۆدكردنی ZRTP بەكار دەهێنن زۆر بەهێزن‌و ناتوانرێت سیخوڕیان بەسەرەوە بكرێت ، باشترین ئەو APPS كە دەتوانن بەكاری بهێنن لەسەر مۆبایلەكانتان ئەمانەن :
- بەرنامەی RedPhone بۆ بەكارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید و بەرامبەرەكەی (Signal) بۆ ئایفۆن هەردووكیان لە لایەن هەمان تیمەوە داهێنراون‌و دەتوانێت پەیوەندی نێوان هەردوو سیستەمەكە دروست بكات واتا پەیوەندیكردن لە (RedPhone) بۆ (Signal) و بە پێچەوانەوە . 


- بەرنامەی (LinPhone) جێگرەوەی بەرنامەی ( Skype) یەو لەگەڵ هەموو سیستەمەكانی وەگرخستن كار دەكات، دەتوانیت لێرەوە بۆ سیستەمی ویندۆز دایبەزێنی ، لێرەوە بۆ ماگ ، لێرەوە بۆ لینكس ، بۆ ئەندرۆید لێرەوە دایبەزێنە ، بۆ ئایفۆن لێرەوە دایبەزێنە، بۆ ویندۆز فۆن لێرەوە دایبگرە . بۆ بەكارهێنانی پێویستە ناوی خۆتی تیایدا تۆمار بكەیت پاشان پەیوەندییەكانت بە هاوڕێكانتەوە ئەنجام بدەیت بەو مەرجەی ئەوانیش بەكاری بهێنن . 
لە پێناو كاراكردنی بڕۆ بۆ  Setting پاشان  Network ئینجا  Media Encryption دواتر ZRTP هەڵبژێرە .
4- بەرنامەی Zemana AntiLogger كە پەرەپێدەرەكەی كۆمپانیایەكی توركییە، شێوەی كاركردنی شێوەیەكی زۆر ژیرانەیە، وا خۆی پێشان دەدات كە كۆمپیوتەرەكەت هاك كراوە ئەمەیش وا دەكات رێگری بكات لە هاكرزو سیخوڕەكانی ئەنتەرنت بگەنە خۆتۆماركردن لە كۆمپیوتەرەكەت‌و پاشان سیخوڕیكردن بەسەر كیبۆردو كامیراو مایكرۆفۆنی تایبەتی كۆمپیوتەرەكەت . هاوكات پێت دەڵێت كام لە بەرنامەكان هەوڵدەدات خۆی بگەیەنێتە كیبۆردو امیراو مایكرۆفۆنەكەت . 
تێبینی : باشتر وایە ئەم بەرنامەیە بەكار نەهێنن چونكە زۆربەی هەرە زۆرتان سیستەمی وەگرخستنەكانتان (ویندۆز) كۆپییەكی قاچاغە، هەروەها زۆرێك لەبەرنامەكانیشتان وایە بۆیە كاراكردنی دەبێتە هۆی پەكخستنی زۆرێك لەبەرنامەكانتان لەوانەیشە پێویست بكات فۆرماتی كۆمپیوتەرەكانتان بكەن، بۆیە باشتر وایە ئەم جۆرە كە بۆتان دایدەنیم بەكار بهێنن  . 

5- خزمەتگوزاری نامەی ئەلكترۆنی (Email)ی بەناوبانگی روسی Mail.ru دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بە باشترین ئیمێڵ پۆێنی كردوو، چونكە بە ئاسانی كۆدەكەی ناشكینرێت . دەتوانیت لێرەوە بە زمانی ئینگلیزی بەكاری بهێنیت هیچ زانیارییەكیشی لێت ناوێت‌و دەتوانیت لە هەنگاوەكاندا پشتگوێی ئەو زانیارییانە بخەیت كە داوای دەكات، وەك كلیك كردن لەسەر هەڵبژاردەی I don‌t have a mobile phone تەواوی ئەو ئیمێڵانەی لێرە دروست دەكرێن بە خزمەتگوزارییەكانی Kaspersky پارێزراون . 

6- خزمەتگوزاری نامەی ئەلكترۆنی (Zoho)ی هیندی ، ئەمە خزمەتگوزاری زۆرو ژینگەیەكی لەبارە بۆ كاری گروپ‌و كۆمپانیاكان بە شێوەیەكی پیشەگەرانە، دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا NASA لە پلەی زۆر باڵای بەكۆدكردن ئەم بەرنامەیەی پۆلێن كردووە . 

7- خزمەتگوزاری نامەی ئەلكترۆنی (Web.De)ی ئەڵمانی خزمەتگوزارییەكی بەكۆدكراوی پلە باڵایە كە لەماوەی رابردوودا NASA هەوڵێكی زۆری داوە بۆ شكاندنی كۆدەكەی بەڵام نەیتوانیوە ، ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بە زمانی ئەڵمانی بەردەستە . 

8- سیستەمی بە كۆدكردنی (Tails) سیستەمێكی بە كۆدكراوی تەواوە لەسەر USBكاردەكات، تەواوی پەیوەندییەكانت بە كۆد دەكات‌و بە سیستەمی تۆڕی Tor دەیپارێزێت . تێڵز گەورەترین سەرئێشەی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكایە . 


9- خزمەتگوزاری  SecurityKiss تایبەت بە  VPN لەماوەی رابردوودا ئامانجی سەرەكی‌و پلە یەكی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بووە بەڵام بە هۆی سیستەمە زۆر نایابەكەی بە كۆدكردنی سەركەوتوو نەبوونە لەو كارەیان ، خزمەتگوزارییەكی پۆڵەندییەو ئۆفیسی سەرەكی دەكەوێتە دبلن لە ئێرلەندا . 

10- خزمەتگوزاری Join.me تایبەت بە كۆبوونەوەو كۆنفرانس لەسەر ئەنتەرنت، ئەمیش ئامانجی ئامانجی NASA بەڵام سەركەوتوو نەبوونە . هەروەها خزمەتگوزاری LapLinkGold تایبەتە بە كۆنترۆڵكردنی كۆمپیوتەر لە دوورەوە . 



کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016