المشاركات

عرض المشاركات من يونيو, 2015

خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟

صورة
خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟ كۆمپیوتەرەكەت‌و مۆبایلەكەت‌و براوسەرەكەت شوێنت دیاری دەكەن !

پەرەسەندنی تەكنەلۆژیا‌و كێبڕكێی كۆمپانیا جیهانییەكانی لەپێناو دیاریكردنی شوێنی بەكارهێنەر‌و زانینی ئەو شتانەی بایەخی پێدەدات‌و ئەو شوێنانەی سەردانی دەكات، وایكردووە تەكنەلۆژیای دیاریكردنی شوێن لە هەموو ئامێرێكدا بە بیانووی جۆراوجۆر دابنرێت، جارێك بە بیانووی باشتركردنی خزمەتگوزاری‌و جارێك بە بیانووی پاراستنی ئامێرەكەت لە ون بوون‌و جارێك بۆ زانینی ئەو شتانەی بایەخی پێدەدەیت‌و لەگەڵ كەشوهەوا، نكۆڵی لەوە ناكرێت ئەمانە گرنگ بۆ بەكارهێنەر بەڵام بە خۆڕایی نییە وەك وێنای دەكەین، ئەمە ئەو شمەكەیە كە لە رێگەیەوە هەموو زانیارییەك لەسەر تۆ كۆ دەكەنەوە .  تۆ بۆ ساڵانێكی زۆرە لە ژێر چاودێری دای زۆر روداو هەیە لەبیرت كردووە بەڵام ئەوان لە بیریان نەكردووە، ئەو رووداوانە بەلای تۆوە یادگارین بەڵام لای ئەوان زانیارین، هیچ بەهاەكی لای تۆ نییە بەڵام بەهاكەی زۆر مەزنە لای ئەوان چونكە بازرگانی پێوە دەكەن لەگەڵ ئەو كەسانەی تۆیان خۆشدەوێت یان رقیان لێتە، ساف سایەقی‌و نییەت پاكی ئێوە بەكاردەهێنن بۆ كۆكردنەوەی زۆرتری…