المشاركات

عرض المشاركات من أغسطس, 2015

بە بێ‌ بەكارهێنانی سیمكارت پەیوەندی بكەو نامە بنێرە

صورة
ئامادەكردنی محەمەد عەبدوڵڵا*  وەرگێڕانی ئاسۆ وەهاب* 

لە دوو رۆژی رابردوو دا یاسای دانانی باج لەسەر كارتی پریپەیدی پەیوەندی تەلەفۆن بە ڕێژەی 20% دانرا، ئەمەش وایكرد نرخی كارتی پریپەید گران بێت، ئەمە لەكاتێكدا دەبوو ئەو باجە لە نرخی پەیوەندیكردن ببڕدرێت، بە واتای ئەوەی نرخی كارتی پریپەید وەك خۆی بمێنێتەوەو باجەكە لە كاتی ئەنجامدانی پەیوەندی ببڕدرێت .  هەر زوو چەند هەڵمەتێك بۆ داخستنی مۆبایل بۆ ماوەی كاتژمێرێك یان زیاتر دەستی پێكرد، ئەم دەستپێشخەریانە باشن، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەم هەڵمەتانە كاریگەر بن،  چۆن ؟ پەیوەندی نەكردن بۆ ماوەی یەك كاتژمێر هیچ كاریگەری نییە  لەسەر كۆمپانیای پەیوەندی ! چونكە ئەو پێشوەخت لە ڕێگەی كارتی پریپەیدەوە بەهای پەیوەندییەكانی وەرگرتوە، هاوكات داخستنی مۆبایلەكەت یان دانانی لەسەر باری فڕین (فلای مود) فشار لەسەر هێڵەكانی كۆمپانیا كەمتر دەكات..ئەی چارەسەر ؟ باشترین چارەسەر ئەوەیە ئەو یەكانەی هەتە تەواو بكەیت‌و جارێكی تر پڕی نەكەیتەوە، ئەوانەیش كە خزمەتگوزاری پێدانی دواتریان هەیە پێویستە سیمكارتەكانیان دەربكەن‌و بەكاری نەهێنن .  ئاسایی زۆرێك تووشی كێشەی پەیوەندیكردن دەبێ…