المشاركات

عرض المشاركات من ديسمبر, 2015

ژن و تەكنەلۆژیا

صورة
تەكنەلۆژیا ئامرازێكی دوو سەرە، بەقەد سوودوكانی لە پێناو خۆشگوزەرانی‌و خێرومەندی، زیانی هەیە. بەڵام ڕاستییەك هەیە پێویستە هەمووان بیزانن، تەكنەلۆژیا خراپ نییە بەڵام ئەوە بەكارهێنەرە بە خراپی‌و بۆ شەڕانگێزی بەكاری دەهێنێت . شارەزایی‌و ڕەفتاری باش مەرجێكی سەرەكی بەكارهێنانی تەكنەلۆژیایە بەتایبەت، كۆمپیوتەر، مۆبایل، ئەنتەرنت، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەداخەوە لە كوردەوارییدا رێژەی نەشارەزایی بەرزە‌و گێشە دروستبووەكان بە ڕادەیەكی زۆر بەرۆكی مێینە دەگرێتەوە‌و ئاییندەو چارەنوسیانی خستووتە بەر مەترسی، بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكان لەسەر ژنان لێرەدا چەند پێشنیارو ڕاسپاردەیەك دەخەینەڕوو، بەڵام پێویستە ئەو ڕاستییە بزانرێت كە شارەزایی‌و رەفتاری دروستی بەكارهێنەر باشترین رێگەیە بۆ خۆپاراستن .



كۆمپیوتەرەكەت بپاریزە ؟  ئەو ساتەی كۆمپیوتەرەكەت بە بێ‌ ئامانج بە ئەنتەرنت دەبەستیتەوە، بەهۆی چەند هۆكارێك كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی هەمووانە هەڕەشەكان زیاتر دەبن، نموونەی ئەو بەرنامانەی لەسەر كۆمپیوتەركانمان هەیە كە هەموویان ئۆرجناڵ نین، بۆیە كاتێك فۆرمات دەكەن، لە رێگەی ئەنتەرنتەوە لە ماڵپەڕە فەرەمییەكانەوە تەنها ئەو ب…