المشاركات

عرض المشاركات من فبراير, 2016

وریای Skype بن

محەمەد مەسقەتی، کە شارەزایەکی بواری ئاسایشی ئەنتەرنتە، هۆشداری لەبارەی ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە دا، کە لە ڕێگەی بەرنامەی Skype بەناوی T9000 بڵاوبووەتەوە . ئەم ڤایرۆسە زۆر پێشکەوتووەو بەو دژە ڤایرۆسانەی ئێستا نادۆزرێتەوە . کاری ئەم ڤایرۆسە T9000 کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر قوربانی، هەروەها دزینی هەموو وێنەو فایلە بەکارهاتووەکان، لەڕێگەی کردنەوەی فایلی پەیوەستدار بە هەندێک بەرنامەوە بەتایبەت Microsoft Office بە ئامێرەکاندا بڵاو دەبێتەوە، چارەسەری نییە . ڤایرۆسەکە بەشێوازی خۆ داگرتنی فرە قۆناغ کار دەکات، پاش پشکنین و دڵنیابوون لە هەبوون یان نەبوونی بەرنامەی دژە ڤایرۆس و هەبوون یاننەبوونی بەرگری خۆی دادەگرێت و خۆی دەپارێزێت، پاشان بە تەواوی سیستەمی وەگڕخستن بڵاو دەبێتەوەو زانیاری کۆ دەکاتەوەو دەینێرێت بۆ سێرڤەری چەتەکان .  چارەسەر چییە ؟ ۱- وریای داگرتنی هەموو شتێک بن لە ئەنتەرنتەوە، بەتایبەت فایلی مایکرۆسۆفت  ئۆفیس، بەتایبەت لە کاتی گەڕانتان بە دوای زانیاری یان گەیشتنی بە ئیمێڵ و لە ڕێگەی فەیسبوکەوە .  ۲- لەم ماوەیە دەست لە بەکارهێنانی بەرنامەی سکایپ Skype هەڵگرن و لەبری ئەو چتزی Jitsi بەکا…

پێنج ئامۆژگاری بۆ پاراستنی زانیارییەكانت لەسەر ئەنتەرنت

صورة
محەمەد نەجم / لوبنان *

"هیچ كەسێك ناتوانێت دەرگا بەڕووی جیهانی بەرفراوانی ئەنتەرنت دابخات، بەڵام لەسەریەتی تا دەتوانێت خۆی بپارێزێت"
لە بنەڕەتدا ئەم وتارە لە ماڵپەڕی رێكخراوی (تبادل الاعلام الاجتماعی) بڵاوكراوەتەوە.
28ی كانوونی دووەم بۆنەی رۆژی جیهانی پاراستنی زانیارییە Data Privacy Day  لەم وتارەدا 5 ئامۆژگاری گشتی دەخەینە ڕوو بۆ خەڵك تا یارمەتیان بدات لە پاراستنی زانیارییەكانیان لە سەر ئەنتەرنت . 
1- بەكۆدكردنی (التشفیر) زانیارییەكان :  پێویستە بایەخ بە بەكۆدكردن بدەن هیچ نەبێت زانیارییە گرنگەكان، پاراستنی نامە ئاڵوگۆڕكراوەكانی ئیمێڵ، ئیدی چالاكوان بن یان رۆژنامەنووس یان پارێزەر، یان لێكۆڵەرو پشتیوان لە مەسەلەیەكی دیاریكراوبكەن، گرنگە بابەت‌و زانیارییەكانتان بپارێزن، تایبەتمەندێتی مافی خۆتانە . بۆیە ئامۆژگاریتان دەكەین سەردانی رێكخراوی EFF.org بكەن بۆ زانینی زیاتر تا هەنگاو بە هەنگاو فێری بە كۆدكردن ببن . ئەوەیشتان لە یاد بێت كە ئیدوارد سنودن بە كۆدكردنی لە پەیوەندییەكانیدا لەگەڵ رۆژنامەوانان لۆرا پۆیترس و گلین گرینۆڵد بەكاردەهێنا بۆ پەردەهەڵماڵین لەسەر ئابڕووچوونەكانی ئەنجومەن…