نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

وریای Skype بن


محەمەد مەسقەتی، کە شارەزایەکی بواری ئاسایشی ئەنتەرنتە، هۆشداری لەبارەی ڤایرۆسێکی نوێی کوشندە دا، کە لە ڕێگەی بەرنامەی Skype بەناوی T9000 بڵاوبووەتەوە . ئەم ڤایرۆسە زۆر پێشکەوتووەو بەو دژە ڤایرۆسانەی ئێستا نادۆزرێتەوە .
کاری ئەم ڤایرۆسە T9000 کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر قوربانی، هەروەها دزینی هەموو وێنەو فایلە بەکارهاتووەکان، لەڕێگەی کردنەوەی فایلی پەیوەستدار بە هەندێک بەرنامەوە بەتایبەت Microsoft Office بە ئامێرەکاندا بڵاو دەبێتەوە، چارەسەری نییە .
ڤایرۆسەکە بەشێوازی خۆ داگرتنی فرە قۆناغ کار دەکات، پاش پشکنین و دڵنیابوون لە هەبوون یان نەبوونی بەرنامەی دژە ڤایرۆس و هەبوون یاننەبوونی بەرگری خۆی دادەگرێت و خۆی دەپارێزێت، پاشان بە تەواوی سیستەمی وەگڕخستن بڵاو دەبێتەوەو زانیاری کۆ دەکاتەوەو دەینێرێت بۆ سێرڤەری چەتەکان . 
چارەسەر چییە ؟
۱- وریای داگرتنی هەموو شتێک بن لە ئەنتەرنتەوە، بەتایبەت فایلی مایکرۆسۆفت  ئۆفیس، بەتایبەت لە کاتی گەڕانتان بە دوای زانیاری یان گەیشتنی بە ئیمێڵ و لە ڕێگەی فەیسبوکەوە . 
۲- لەم ماوەیە دەست لە بەکارهێنانی بەرنامەی سکایپ Skype هەڵگرن و لەبری ئەو چتزی Jitsi بەکار بهێنن؛ لێرەوە چتزی داگرە.

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016