1.3 ملیۆن دۆلار بەهای شكاندنی سیستەمی ئایفۆنە



پاش سەركەوتنی كۆمپانیای ئەپڵ لەبردنەوەی دۆسێی پاراستنی تایبەتمەندێتی لە دادگاكانی ئەمریكا، دامەزراوەی FBI لە چوارچێوەی لێكۆڵینەوەكانی لە دۆسێی كردەوە تیرۆریستییەكەی (سان بیرناردینۆ) كە لە دیسەمبەری 2015 ئەنجامدراو 14 كوژراوو 22 برینداری لە سەنتەرێكی تایبەتمەند بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت    بەجێهێشت . 


ئێف بی ئای پەنای بردە بەر دزەكردن و شكاندنی سیستەمی بە كۆدكردنی IOS . 
بە گوێرەی زانیارییە FBI توانیویەتی سیستەمی IOS9 لەسەر مۆبایلەكەی تاوانبار رەزوان فاروق ئەنجامدەری كردەوە تیرۆریستییەكە بشكێنێت كە لە جۆری ئایفۆن 5 سی بووە . ئەگەر چی هیچ لایەنێك پشتڕاستی نەكردووەتەوە كە لایەنی سێیەم كێیە كە ئەو كارەی بۆ بەرژەوەندی FBI ئەنجامداوە بەڵام ئاماژەكان هەموو بۆ لای كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی دەچێت كە تایبەتمەندە بە گەڕاندنەوەی زانیارییە ونبووەكان . 
لە كاتی پرسیاركردن لە (جایمس كومی) بەرپرسی FBI لەبارەی تێچوونی پرۆسەی شكاندنی سیستەمەكەی ئایفۆن، وتی (پارەكە زیاترە لەو موچەیەی وەریدەگرێت هەتا كاتی خانەنشینبوونی و 7 ساڵ لە دوای خانەنشینكردنی) ئەمەیش بە رەچاوكردنی ماوەی كاركردنی تا خانەنشینكردن و 7 ساڵ دوای خانەنشین كردنی ئەوا بڕی ئەو پارەیەی دراوە بەو كۆمپانیایەی كە كۆدی سیستەمەكەی شكاندووە 1.3 ملیۆن دۆلارە . 
ئەمە یەكەمجار نییە FBI پەنا بۆ شكاندنی كۆدی سیستەمی مۆبایل دەبات پێشتیش یەك ملیۆن دۆلاری داوەتە كۆمپانیای زۆریدیۆم بۆ هەمان مەبەست . 
ئەم ڕووداوە لە ئێستادا گەورەترین كێشەیە كە رایگشتی ئەمریكی پێوەی سەرقاڵبووە بە هۆی شكاندنی مافی تایبەتمەندێتی . 


چەند دیمەنێك لە ناڕەزایەتی خەڵكی ئەمریكا لە كاتی داداگاییكردنی كۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئەوەی كۆدی سیستەمەكەی لە پێناو بەرژەوەندی FBI كە نەیكردوو دۆسێكەی بردەوە ..












پڕ خوێنه‌رترین

خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟

چۆنێتی خۆ پاراستن لە لینكی نەشیاو لەسەر فەیسبوك