الثلاثاء، 26 أبريل، 2016

ئایا براوزەری ئۆپرا ئێمنایەتیت (أمان) دەپارێزێت ؟؟



محەمەد مەسقەتی، راوێژكاری ئاسایشی دیجیتاڵی لە رێكخراوی فرۆنت لاین دیفیندەرز لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست‌و باكوری ئەفریقیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر فەیسبوك ئەوەی ئاشكرا كرد كە براوزەری ئۆپرا وێڕای تایبەتمەندییەكی تازە بۆ ئەوەی بەكارهێنەر بە شێوەی نا دیار بە بەكارهێنانی تایبەتمەندی VPN بەڵام پارێزراو نییە .
هاوكات دەپرسێت بۆ دەبێت باوەڕمان بە ئۆپرا نەبێت ؟ چونكە ئۆپرا گومانی زۆری لە سەرەو بەتایبەت دوای فرۆشتنی لە لایەن خاوەنەكەی كە كۆمپانیایەكی نەرویجییە بە كۆمپانیایەكی چینی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێت كە خاوەنە تازەكەی پابەندی یاسا كارپێكراوەكانی وڵاتی چین دەبێت، هاوكات دوای وردبوونەوە لە تایبەتمەندییە تازەكەی ئۆپرا دەركەوت كەلێنێكی ئاسایشی تێدایە بەناوی WebRTC VPN ئەمە بوار دەدات بە دزە كردنی پرۆتۆكۆڵەكانی تایبەت بە IP Address .