كویك تایم لەسەر سیستەمی ویندۆز بەكار مەهێنن


وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كۆمپانیای (Trend Micro)ی تایبەت بە ئاسایشی زانیاری ڕایانگەیاند، دوو كەلێنی مەترسیدار لە بەرنامەی كویك تایم پلەیەر هەیە، ئەمەیش وا دەكات كۆمپیوتەرەكانتان لەكاتی كاركردن بەو بەرنامە لەبەردەم هەڕەشەی هێرشی هاكەرز ڤایرۆسەكان بن . 



كۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاند كە زۆر گرنگە بەكارهێنەرانی سیستەمی وەگرخستنی ویندۆز پابەندی راسپاردەكەی كۆمپانیای ئەپڵ بن بە سڕینەوەی بەرنامەكە، ئەمە لە كاتێكدا كویك تایم لەسەر سیستەمی وەگرخستنی Mac OS هیچ كێشەیەكی نییە . 
هۆكاری ئەم كێشەیە دەگەڕێتەوە بۆ كۆمپانیای ئەپڵ كە دەستی هەڵگرتووە لە نوێكردنەوەی ڤێرژنی تازەی كویك تایم بۆ سیستەمی ویندۆز، تەنانەت هیچ فایلێكی چاككردنەوە یان راستكردنەوەی بەرنامەكە (Patch Files) نوێ نەكردووەتەوە ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت بەكارهێنەرانی بەرنامەكە لەسەر ویندۆز لەبەردەم هەڕەشەی جددین . 
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی كەلێنەكەوە دەتوانن سەردانی ئێرە ZDI-16-241 یان ZDI-16-242 یان سەردانی ئەم ماڵپەڕە بكەن كە ماڵپەڕێی تایبەتە بە دۆزینەوەی خاڵە لاوازەكانی بەرنامەكان . 
بۆیە بۆ ئەوەی لەبەردەم هەڕەشە نەبن و زانیارییەكانتان نەدزرێت و تایبەتمەندیتان پێشێل نەكرێت باشتر وایە كویك تایم لەسەر زویندۆز بسڕنەوە . 

پڕ خوێنه‌رترین

خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟