یەك ملیۆن بەكارهێنەر خزمەتگوزاری (تۆر Tor) بۆ چوونە ناو فەیسبوكەوە بەكار دەهێنن



پەیجی Facebook over Tor ڕایگەیاند كە ژمارەی ئەو كەسانەی براوزەری تۆر بەكار دەێنن بۆ چونە ناو فەیسبوكەوە گەیشتە 1 ملیۆن بەكارهێنەر . 

پرۆژەی تۆر لە لایەن پرۆگرامەری خۆبەخشەوە بەڕێوە دەبرێت‌و بە ئامانجی پاراستنی زانیاری و ئێمنایەتی و سەلامەتی بەكارهێنەران و چالاكوانان و رۆژنامەنووسان . بە پێی زانیارییەكان ئەمساڵ دووبەرامبەر بەكارهێنەرانی خزمەتگوزاری تۆر (فەیسبوك ئۆنیۆن- براوزەری تۆر - Orbot) دوو ئەوەندە زیادی كردووە . 

وەك ئاماژەمان بۆ كرد براوزەری تۆر، لە لایەن پرۆگرامەری خۆبەخشەوە پەرەی پێدراوەو ئیمنایەتی و تایبەتمەندیتی دەپارێزێت لە رێگەی شاردنەوەی شوناس و شوێنی جوگرافی و  ئای پی، تەنانەت لە تۆڕی تۆر خۆیشی . 
شێوازی كاری براوزەری تۆر وەك هەموو براوزەرەكانی ترە، بەتەنها جیاوازی ئەویش پەیوەندییەكەت لە رێگەی پرۆژەی تۆرەوە دەبێت، ئەمەیش ئاستەنگ بۆ  كەس و لایەن و حكومەت دروست دەكات تا چاودێریت نەكەن و نەزانن تۆ لە كوێیت . 


پڕ خوێنه‌رترین

خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟