چۆن خۆمان لە هاككردن بپارێزین ؟

ئامادەكردنی : Chia Kanan Kanan

وەك دەزانن تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بوە بە پێداویستییەك كە ڕۆژانە هەموومان بەكاری دێنین، وە ئەكاونتی هەر كەسێكمان كۆمەڵی وێنەو شتی تایبەتی خۆمانی تیادایە. ڕوژانە دەبیستین و دەبینین ئەو ئەكاونتە هاك كراوه یان شتی لەو جۆرە بو ئەوەی بەدوربیت لە هاك ئەوا ئەم چەند ڕێگایە باس دەكەین بیخوێنەوە دڵنیاین سودی دەبێت بۆتان .


یەكەم : 
پەڕەی تەزویر phishing ئەم ڕێگایە لەڕێگای لینگەو دەكرێت مەگەر كەسێ هیچ نەزانێ بیخەڵەتێنن لەم ڕێگایەوە هاكی ئەكاونتەكەی بكەن بۆنمونە لینگێكت بۆ دەنێرن دەڵێ لێرەوە ئیمێڵ و پاسوێر داخڵ بكە ، بەڵام ئیستا باوی نەماوە چونكە كەس بەم ڕێگایە ناخەڵەتێت .

دووەم :
ڕێگای مەزەندەكردنی پاسۆێرد
ئەمەش لە ڕێگای وردە لیستەوە دەكرێت هاكەرەكان وردە لیستێكیان لایە كۆمەڵی زۆر پاسوێردی تیادایە ئیمێڵی تۆ پیدەدەن تەخمین دەكات ئەم ڕێگا  100% سەردەگرێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە پاسوێردت بەهێز نییە بۆیە بەردەوام هەوڵ بدە پاسوێردی بەهێز دابنێت بۆ نمونە پیتی گەورە و بچوك بەكار بێنە هیما بەكار بێنە سپەیس لە نێوان وشەكان بەكار بێنە .


سیێەم :
ڕێگای ئەو هەڵانەی كە لەكاتی دانانی ئیمێڵ و بەستنەوەی بەفەیسبوكەوە
ئەم ڕێگایە چۆنە؟ زۆربەمان ئەم هەڵەمان كردوە بۆیە ئەگەر ئە هەڵەیەت كردوە چاكی بكەوە یان هەرگیز ئەم هەڵەیە دووبارە مەكەوە سەیركەن تۆ كاتی جیمێڵَ دادەنێیی ڕۆژو بەرواری ڕاستی خۆت دادەنێی بەڵام شاراوەیە لەهەمان كاتتدا دەچی ئەكاونتی فەیسبوك دادەنێی ڕۆژو بەرواری ڕاستی خۆت دادەنێی hideناكەی نایشاریتەوە هەموو كەس دەیبینێت هاكەر دەتوانێت بە ئاسانترین شێوە  ئیمێڵی تۆی دەست بكەوێت پاسوێردت نازانێت دەچێت لەڕێگای زانینی ڕۆژو بەرواری ڕاستی تۆوە داوای پاسوێردی نوێ دەكات لە جیمێڵەكەو چونكە ژمارەو پاسۆرد نازانێت دەتوانێت لەو ڕێگایەوە پاسۆردی جیمێڵەكەو بكاتەوە پاسۆردی نوێی بۆ دابنێ دەستی بەسەردا بگرێت.


چوارەم : 
بەستەوەی ئەكاونتەكانت بە بەرنامەوە
هەندێكجار بەرنامەیەك دادەبەزێنی بونمونە بۆ جوانكردن یان دەستكاری كردنی وێنە كاتی بەرنامەكە دەكەیتەوە ڕاستەوخۆ پێت دەڵێت بەرنامەكە ببەستەوە بە فەیسبوك یا انستاگرام یان هەر ئەكاونتێك بێت ئەم بەرنامانە داوای ئیمێڵ و پاسوێری فەیسبوك دەكەن كاتێ تۆ ئیمێڵَ و پاسوێرد دەنوسی یەكسەر هاك دەبێت بۆیە هەرگیز ئەم هەڵەی مەكەن

پێنجەم : 
ڕێگای هاكی كۆمپیتەر ئەم ڕێگایە زۆر باوە هەركاتێ كۆمپیتەرت توشی هاككردن بوو، ئەوا هاكەر دەتوانێت دەست بەسەر هەموو شتێكت دا بگرێت بە ئارەزوی خۆی دەستكاری كۆمپیتەرت بكات لەڕێگای كیلۆگەرەوە هەموو ئەو شتانەی كە تۆ دەینوسی بچێتە لای هاكەر ڕێگاش زورە بۆ ڕێگەكرتن لە هێرشی سێرڤەرو كێلۆگەرەكان ، بەرنامەیەكی نایاب هەیە بوئەوەی ئەگەر هاتو تۆ چاودێری لەسەر كیبوردەكەت هەبو ئەوا بەرنامەی 
keyscrambler
دابەزێنە لینگی بەرنامەكەیە ، كاری ئەم بەرنامەیە چییە بۆنمونە كاتی هەر شتی بنوسی ئەوا بە پێچەوانەی نوسینەكەی تۆ لای هاكەر دەر دەكەوێت واتا تەشفیری كیبوردەكەو بودەكات، هاكەر ناتوانێ بە ئاسانی لەو نوسینانە تێبگات كە تۆ دەینوسی .

شەشەم :
ڕێگای بەكارهێنانی وایفای كافی و شوێنە گشتیەكان ئەم ڕێگایەش هاكەر sniff ئەو مۆبایلانە دەكات لەسەر ئەو شەبەكەی ئەنتەرنێتەن ، باشتر وایە ئەو وایفایانە بەكار نەهێنین یان كۆمەڵی بەرنامە هەیە بە كاری بێنن سكیۆرتی وایرلێس بەرنامە زورە .


حەوتەم : 
ڕێگای فلاش میمۆری ئەمەش ڕێگایەكی ترە كەلە ڕێگای فلاش میمۆریەوە دەكرێت خاوەن كۆمپیتەر هەستی پێناكات هەركە فڵاشەكە لەكۆمپیتەرەدا هەموو داتا ئیمێڵ و پاسوێردە خەزان كراوەكان دەدزێت . 

هەشتەم : 
بەستنەوەی فەیسبوك بە ژمارەی مۆبایلەوە ، ئەم ڕێگایەش دەتوانی بوپاراستنی فەیسبوكەكەت بەكا بهێنی ئەمەش ڕێگایەكی زور بەهیزە كە تەنها دەتوانی لەڕێگای ئەو كۆدەوە كە بۆ مۆبایلەكەت دێت داخلی فەیسبوك بیت واتا بەبێ ئەو كۆدە ناتوانێت فەیسبوك بكاتەوە ئەگەر هاكەر ئیمێڵ و پاسوێڕدی تۆشی لا بێت ئەم  ڕێگایە دەتپارێزێت بەڵام هەر هاك دەكرێت با پێت بڵێم چۆن هاك دەكرێت چۆن خۆمان بپارێزین . 
هاكەران ڕێگایەكیان دوزیوەتەو لە ڕێگای ئامێرێكەوە دەكرێت ناوی MC catcher ئەم ئامێرە چون دەتوانی لەڕێگایەوە هاك بكرێی ئەگەر ئەم ئامێرە لای هەر كەسێك هەبێت تەنها ژمارەی مۆبایلەكەت بزانێ بە ئاسانی دەتوانێ دەست بەسەر فەیسبوكت دابگرێت لەڕێگای ئەو كودەوە كە بو ژمارەی مۆبایلەكەت دەچێت بۆیە هەركەسێك كە نەتناسی لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان داوای ژمارەی مۆبایلی لێكردی هەرگیز ژمارەی مۆبایلی خۆتی پێمەدە ئەگەر ژمارەشت پێیدا هەوڵبدە ئەو ژمارەیە پێبدە كە نەتبەستوە بەئەكاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وەك فەیسبوك یان جیمەیڵ چ ڤایبەر ....هتد چونكە بەزانینی ژمارەكەت بە ئاسانی sniff ئەو كودە دەكات ئەگەر هیچ شتێكیشت نەزانێ تەنها ژمارەت بزانێ هاكت دەكات .

نویەم : 
ئەو هەڵانە چین كە لەكاتی دانانی فەیسبوك دوبارەی دەكەینەوە
 لە 100%70 خەڵكی كاتێ جیمێڵ یان ئیمێڵ دادەنات دواتر پاسۆردی لەبیر دەچێتەوە یان ژمارەی موبایلی ناخاتە سەر ،كاتێك تۆ ئەكاونتێك دادەنێت هەوڵبدە تۆزێ بەهێز دایبنێت شتەكانی بەجوانی ڕێكبخە سكیورتییەكی بەهێزی بو دابنێ بۆ ئەوەی هەركاتێ توشی كیشەیەك هاتی ئەكەونتەكەت لەدەست نەدەیت و هەر شتیك لەسەر ئەو ئیمێڵە دات ناوە لەناو نەچێت بۆ نمونە كاتی فەیسبوك دادەنێێ دواتر پاسوێردت بیر دەچێت دەڵێی لەڕێگای جیمێڵەكەوە دەتوانی بیگەڕێنیتەوە پاسوردی جیمێلیش نازانی هیچ شتێكت بۆ دانەناوە كە لەكاتی هەر كێشەیەك پەنای بۆ ببەی وەك ژمارەی موبایل یان زانینی ڕۆژو بەرواریان دانانی ئیمێڵی بەدیل ئەمە وادەكات كە ئەكانتەكەت لەدەست بدەیت تۆ ئەكاونتی دادەنێت كۆمەڵێكی زور هاوڕێ دەدوزیتەوە بە ئاسانترین شێوە هەموو شتەكان لەدەست دەدەیت . 
چەند شتێكی تریش لەكاتێ دانانی پاسورد هەركیز ژمارەی موبایلی خوت موالیدی خۆت دامەنێ یان ناوی خۆت دەنوسی چەند ژمارەی نمونە لەم شێوە پاسوردانە

ali12345 یان ahmad07701467
یان
098765411

یەكەم شت كە هاكەر بیەوێ هاكت كات ناوی شەخسیت دەنوسێ ژمارەی 12345 دەنوسێ چونكە شتێكی ئاسانە زوربەی خەڵكی پاسوێردی لەم شێوە پاسۆردانە بەكاردێنن بۆیە ئاگادار بە پاسوێردی جوان دابنێ پیتی گەورەو پیتی بچوك، سپەیس بخە نێوان وشەكان، هێما دابنێ بونمونە ئەم جورە پاسوردانە

Ku * RD $ 73707<> StaN
WeL C0ME 35632#+&*%$$

شتێكی گرنگتر هەوڵبدە ماوەی جاریك پاسۆردی فەیسبوكت بگۆڕە یان ئیمێڵی بگۆڕە بۆزیاتر دڵنیابون . 

دەیەم : 
هەندێ جار كۆمەڵی بەرنامە دەبینن به حساب هاكی فەیسبوك یان ئنستاكرام یان هاكی یاریەكان دەكات ئەم بەرنامە دورن لە ڕاستییەوە هەمووی بە vb دروستكراون دابەزاندنیان دەبێتە هۆی هاككردنت هەندێ جاریش كۆمەڵی برنامه بو مۆبایل هەیە بەحساب هاكی لایك و نازانم لایك زیاد دەكات ئەمانه دیسان دروست كراون هەر كاتی بەرنامەكە دەكەیتەو داوات لیدەكات ئیمێڵ و پاسوێرد فەیسبوكت نوسی ڕاستەوخۆ دەچێتە لای هاكەر بۆیە ئاگاداربن
ڕێگایەكی تر دەتوانی فەیسبوكت كونتاكتی لەگەڵ سێ برادەری متمانه پێ كراوی خۆت هەڵبژێری لە كاتی بونی هەر كێشەیەك دەتوانی داوای یارمەتی بكەیت لەڕێگای ئەكاونتی ئەو برادەرانەت بیگەڕێنیتەوە .

پڕ خوێنه‌رترین

خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟

چۆنێتی خۆ پاراستن لە لینكی نەشیاو لەسەر فەیسبوك