هاوڵاتی دیجیتاڵی



راپۆرتی هاوڵاتی دیجیتاڵ خستنەڕووی هەواڵو سیاسەت ومەسەلەكانی پەیوەستدارە بە مافی مرۆڤ و تەكنەلۆژیا لە گەرمیان . ئەمە یەكەمین راپۆرتمانەو هەموو مانێك یان دوو مانگ جارێك راپۆرتێك لەم بارەیەوە بڵاو دەكەینەوە و وەریدەگێڕێنە سەر زمانەكانی تر .
تیمی هاوڵاتی دیجیتاڵ – كەلار 

- بەو ژمارە تەلەفۆنانەی لەخوارەوە خراونەتەروو پەیوەندی بە ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییەوە كراوە ، دەرئەنجام بووتە مایەی دزینی سەنتەكانی ناو سیمكارتی زۆرێك لەوانەی وەڵامی ئەو پەیوەندیانەیان داوەتەوە ، ئەمەش ژمارەكانە :

0020222034873،
0046101388936،
0051982193334، 
00495477121811

- لە رێكەوتی 19/9/2014 ئەكاونتی رۆژنامەوان خەڵەف غەفور دزرا .

- لە رێكەوتی 19/9/2014 لە لایەن كەسانی نادیارەوە فشار دەخرێتە سەر سەروەر ‎Swara Muhamad لەسەر ئەكاونتی تایبەتی خۆی لەسەر فەیسبوك . زانیاری زیاتر بەردەست نییە .

- جارێكی تر شەپۆلی چەتەكردن بە بەرنامەی (CyberLink YouCam) چەندین كەسی گرتەوە بەتایبەت رۆژنامەوانان .

- هەڵمەتێك لەسەر پاراستنی كۆبانێ كرایە سەر لاپەڕەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكاو تیایدا نزیكەی 200 هەزار كەس بە نووسینی كۆمێنتی savekobani# بەشداری هەڵمەتەكەی كرد .




9/10/2014 كەلار



بۆ دابەزاندنی راپۆرتەكە بە pdf كلیك لێرە بكە 









راپۆرتی هاوڵاتی دیجیتاڵ خستنەڕووی هەواڵو سیاسەت ومەسەلەكانی پەیوەستدارە بە مافی مرۆڤ و تەكنەلۆژیا لە گەرمیان . ئەمە یەكەمین راپۆرتمانەو هەموو مانێك یان دوو مانگ جارێك راپۆرتێك لەم بارەیەوە بڵاو دەكەینەوە و وەریدەگێڕێنە سەر زمانەكانی تر .
تیمی هاوڵاتی دیجیتاڵ – كەلار 


لەگەڵ دەستپێكردنی رووداوەكانی شنگاڵ و پاشەكشێی هێزەكانی پاسەوانی سنوور لە دەشتاییەكانی نەینەواو و دواتر گەیشتنیان بە مەخمور میدیای كۆمەڵایەتی بەتایبەت فەیسبوك رۆڵێكی دوو رووی بینی لە ترساندنی خەڵك و دابەزاندنی ورەیان بە پێچەوانەشەوە بەرزكردنەوەی ورەی خەڵكی . بە تایبەت لە شەوانی گەیشتنی تیرۆریستانی داعش بە مەخمور و رووداوەكانی جەلەولا .

چالاكوان ئارام سایەخان لەسەر نووسینێكی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی لەسەر قایمقامی قەزای كەلار ماوەی 4 شەو لە بەندیخانە بە فەرمانی دادوەری دادگای بەرایی كەلار بەند كراو كێشەكە تا ئێستا بەردەوامی هەیە .

هەردوو چالاكوانی سەر تۆڕی فەیسبوك گەرمیان عەزیزو عەلی عومەر دانیشتووی شاری كەلار بە هۆی پۆستەكانیان لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك توشی هەڕەشە بوونەوە . 

كردنەوەی خولێك لەسەر ئاسایشی ئەنتەرنێت لە كەلار بە بەشداری 10 چالاكوان‌و رۆژنامەنووس بە هاواكاری رێكخراوی IWPR لقی بەیروت و تۆڕی عێراقی بۆ میدیای خەڵك و كارئاسانی رێكخراوی پەرەپێدانی توانای گەنجان OMY و سەنتەری چالاكی گەنجانی كەلار . 

بلاوبوونەوەی دوو لینكی چەتەكردن لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لە 23 و 24ی ئاب 2014 زۆرێك لەبەكارهێنەران لە كەلار ئەكاونتەكانیان تووشبوون .  



5/9/2014 كەلار



بۆ دابەزاندنی راپۆرتەكە بە pdf كلیك لێرە بكە