زیادەی HTTPS Everywhere


ئامادەكردنی : سایبر كورد 



زیادەیەكە Extensions زیاد دەكرێت بۆ براوسەری گوگڵ كرۆم ، دڵنیایی بە كۆدكردنی پەیوەندیكردن بە زۆرێك لە ماڵپەڕەكان دەبەخشێت . زۆرێك لەو ماڵپەڕانەی پشتگیری خزمەتگوزاری ناوەڕۆكی نێردراوو وەرگیراو دەكەن تەنها جەخت لەسەر پاراستنی لاپەڕەی تایبەت بە چوونە ژوورەوە دەكەن ، واتا ئەو پەڕەیەی كە ناوی بەكارهێنەرو وشەی نهێنی تیایدا تۆمار دەكرێت ، بەڵام دوای ئەوە تەواوی ناوەڕۆكی مامەڵە پێكراو كۆدین (مشفر) نییە . بۆ نموونە ماڵپەڕی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك و تویتەر دیارترین ئەو ماڵپەڕانەن كە بەو شێوەیە كار دەكەن كە باسمان كرد ، باشە با گریمانەی ئەوە بكەین ئێمە كەسانی كاراو چالاكوانین ئاخۆ چی روودەدات ؟ ئایا ئەو ناوەڕۆكەی بڵاوی دەكەینەوە بە كود دەكرێت ؟ نامە گۆڕینەوەمان بە كۆد دەكرێت ؟ باشە وەك وتمان ئەگەر ئێمە چالاكوانی سەر تۆڕی ئەنتەرنێت بین ئایا بە كۆد نەكردنی پەیوەندی ئێمە بە ماڵپەڕەكانەوە تایبەتمەندی و شوناسی راستەقینەمان ناخاتە مەترسییەوە ؟ بەتایبەت لەكاتی هەناردن‌و وەرگرتنی زانیاری .
زیادەی HTTPS Everywhere ماڵپەڕەكان ناچار دەكات تەواوی زانیاری نێردراوو وەرگیراو بە كۆد بكات ، ئەمەش رێگری دەكات لەوەی كەسی سێیەم چێیەتی ئەو زانیارییانە بزانێت كە وەرگرو نێرەر لەگەڵ ماڵپەڕەكە ئاڵوگۆڕی دەكات . 
چۆنێتی داگرتنی بۆ كرۆم بە پێی وێنەی خوارەوە :


كلیك لێرە بكە بۆ راستەوخۆ دابەزاندنی لەسەر كرۆم ، فایرفۆكس ، ئۆپرا ، فایرفۆكسی ئەندرۆید 

سەرچاوە : سایبر ارابز

پڕ خوێنه‌رترین

خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟