ئامادەكردنی : سایبەر كورد
لە جیهانی ئەنتەرنێتدا مەسەلەی ئاسایشی ئەنتەرنێت بووەتە بابەتێكی گرنگ ئەمەش بۆ پاراستنی تایبەتمەندێتی كەسەكانو بوار نەدان بۆ دەستدرێژی كردنە سەر مافە تایبەتو گشتییەكان .
ئامرازەكانی گەڕان ئامرازی كاریگەرن لەبواری ئەنتەرنێتدا ، بینە بەرچاوت ئەنتەرنێت بە بێ گەڕانی گۆگڵ Google search وگەڕانی بینگ Microsoft's Bing چۆن دەبێت، بێگومان دەبنە كۆمەڵە پەڕەیەكی پێرست نەكراوو و دابڕاو لە یەك .
ئامرازەكانی گەڕان زۆرن بەڵام هەموویان جێگەی متمانە نین، زۆرێك لەوانە زانیاری تایبەت لەبارەی بەكارهێنەرەوە كۆ دەكەنەوە لەوانە IP ، رەفتاری گەڕانی بەكارهێنەر ، شوێنەكانیان ، ئەو ناونیشانو پرۆتۆكۆڵانەی ئەنتەرنێت Address كە بەكاری دەهێنن ، چۆنێتی كارلێكبوونیان لەگەڵ تۆڕە كۆمەڵایەتییە جیاجیاكان .
بەڵای زۆرێكەوە ئەمە كێشە نییەو زانیارییەكانیش هەستیار نین، بەڵام ئەمانە هەموو جار تۆ دەخەنە بەردەم مەترسییەوە ، ئەو زانیارییانە لەسەر كۆمپیوتەرەكانتان زەخیرە دەكرێت لە شێوەی تۆماری بە دواداچوون Cookies كە كەسانی تر دەتوانن بە ئاسانی پێی بگەنو زۆرێك لە ماڵپەڕەكان لە گەڵ لایەنی سێیەم مەمەڵی پێوە دەكەن كە ئێمە نازانین كێین ؟
بۆیە راسپاردەی ئێمە بۆ ئێوەی بەكار هێنەر بەكارهێنانی ئەو ئامرازانەی گەڕانە كە بە دواتاندا ناگەڕێتو بەشداری بە زانیارییەكانتان ناكات لەگەڵ لایەنی سێیەم و نایفرۆشێت بەو لایەنە .
دیارترین ئەو ئامرازانەی گەڕان كە جێگەی متمانەیە (Duck Duck Go) یە . باشی ئەم ئامرازە لەبەرچاوگرتنی مەسەلەی تایبەتمەندێتی و ئەمبارنەكردنی Address و Cookies هاوكات بەشداری بە زانیارییەكانتان ناكات لەگەڵ لایەنی سێیەم .
لە 26ی فبرایەری 2014 ژمارەی بەكارهێنەرانی ئەم ئامرازە گەیشتووەتە 5 ملیۆن بەكار هێنەر.
بۆ زانیاری زیاتر بە زمانی ئینگلیزی لە ویكیبیدیا لەبارەی ئەم ئامرازە سەردانی ئێرە بكە
بۆ زانیاری زیاتر بە زمانی ئینگلیزی لەبارەی رێڕەوی مێژوویی گەشەكردنی ئەم ئامرازە سەردانی ئێرە بكە
دەتوانن وەك زیادەیەك لە سەر براوسەرەكانتان دایبەزێنن یان لەبری ئامرازەكانی تری گەڕان بەكاری بهێنن . بۆ بەكار هێنانی سەردانی ئێرە بكە
سەرچاوە : سایبەر ئارابز