ئامادەكردنی : سایبر كورد
وشەی نهێنی یان پاسوێرد یەكێكە لەو كێشانەی كە هەمیشە بەكارهێنەران پێوەی دەناڵێننو كێشەیان لەگەڵیدا هەیە، بۆیە تەواوی شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەنتەرنێت لەسەر ئەمانە رێككەوتوون :
وشەی نهێنی یان پاسوێرد یەكێكە لەو كێشانەی كە هەمیشە بەكارهێنەران پێوەی دەناڵێننو كێشەیان لەگەڵیدا هەیە، بۆیە تەواوی شارەزایانی بواری ئاسایشی ئەنتەرنێت لەسەر ئەمانە رێككەوتوون :
![]() |
وێنەكە لە گۆگڵەوە |
نابێت لە 14 نیشانە كەمتر بێت .
پەسەند وایە لە پیتی گەورەو بچووك ، ژمارەكان
، هێماكان پێك بێت .
گرنگە هەر ئەكاونتێك لەو ئەكاونتانەی بەكاری
دەهێنیت پاسوێردەكەی جیا بێت لەوی تر واتا ئەگەر فەیســـبوك و تویتـــەر بەكار دەهێنیت ئەوا
با دوو پاســوێردی جــیاوازیان هەبێت .
هیچ كات پاسوێردەكەت لە دڵی ئەو براوسەرەی
كە بەكاری دەهێنیت زەخیرە مەكە ، چونكە كە زەخیرەت كرد هەركەسێك ئەو خزمەتگوزارییە
بكاتەوە راستەوخۆ ئەكاونتەكەی تۆی بۆ دەكرێتەوە .
ئێمە بۆ خۆمان لە (سایبر كورد) پاسوێر بەكار
ناهێنین بگرە پاسفرێز بەكار دەهێنین ، واتا رستەیەك یان بەیتی هونراوە یان پەندێكی
كوردی كە شتێكی نا لۆژیكی تیایدا بێت و بە لاتینی دەینووسین و بۆشایی (سپیس *) دەخەینە
نێوان وشەكانو لە كۆتایشدا چەند سپیسێك دادەنێن بۆ نموونە :
نان بۆ نانەوا گۆشت بۆ پشیلە
nan*bo*nanewa*go6t*bo*p6ile****
گرنگە ئەو دەستەواژەیەی بەكاری دەهێنیت
ئاسان بێت و لە یادی نەكەیت