ئامادەكردنی : سایبر كورد
![]() |
لینكی وێنەكە |
یەكێك لەو كێشانەی كە بەكارهێنەرانی ئەنتەرنێت هەمیشە پێوەی
دەناڵێنن ئەو لینكانەیە كە لە فەیسبوك یان تویتەر یان لە ماڵپەرە كۆمەڵایەتییەكانی
تر بڵاو دەبێتەوە هەندێك جاریش دێت بۆ ئیمێڵەكانیان ، لە راستیدا زۆرێك لەو لینكە نامۆیانە
لینكی چەتەیەو ئەو كەسەی دەینێرێت دەیەوێت دەست بەسەر ئەكاونتەكەت بگرێت بەتایبەت
لە فەیسبوك . ( Facebook Phishing ) یەكێكە لە شێوە باوەكانی دەستگرتن بەسەر ئەكاونتەكەت لە فەیسبوك
ئەمەیان هاك كردن نییە چونكە خۆت بەشداری دەكەیت لە هەناردنی ئیمیڵو پاسوێردەكەت بۆ
ئەو كەسەی لینكەكەی بۆت ناردووە .
ئەمە چۆن ڕوودەدات ، چەتەی ئەنتەرنێت ئەو لینكە بۆت دەنێرێت،
لەوانەیە لە رێگەی ئەكاونتی هاوڕێیەكتەوە بێت . تۆ كە راستەوخۆ كلیكی لەسەر دەكەیت
ئەكاونتەكەت راستەوخۆ دادەخرێتو داوات لێدەكات جارێكی تر یوزەر نیم و پاسوێر داغڵ
بكەیتەوە ئەو كات كە داغڵت كردو كلیك دەكەیت راستەوخۆ هەردوو دەنێریت بۆ ئەو ، ئێمە
لەسایبر كورد پێی دەڵێن لاپەڕەی تەزویر كە زۆر بەكار دەهێنرێتو ئاستی گرانی ئامادەكردنی
بۆ چەتەی ئەلكترۆنی مامناوەندەو بە رێژەی 70% سەركەوتن بەدەست دەهێنێت .
ئەی چار چییە ؟
كاتێك لینكێكت بۆ دێت با ئەوەی ناردوویەتی زۆر نزیكت بێت
هەرگیز مەیكەرەوە چونكە لەوانەیە ئەویش تووش هاتبێت بۆیە باشترین شت پەیوەندیكردنە
پێیەوە تا بزانیت ئەو چی ناردووە .
دەتوانیت ئەو لینكە كۆپی پەیست بكەی لەم ماڵپەڕەی خوارەوە
بۆ چێك كردنی بزانە چییە ؟ بەتاكید تا 50% لەم چێكە دەردەچێت لەبەر ئەوەی شێوازە نوێكەی
بەرۆگرام كردنی تۆزێك ئاڵۆزی كردووە .
بەڵام چارەی تر هەیە؟ بەڵێ هەر لینكێك بەم درێژكراوانە كۆتایی
هات (exe, inf, url, vbs, vbe, wsf, wsh, wsc, zip) هەرگیز مەیكەرەوە . واتا لەكۆتایی لینكەكە ئەم پیتانە هەبوو .
بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەمانە پێویستیت بە چی هەیە ؟
سەرەتا ئەنتی ڤایرۆسێكی باش ئەگەر ئەسڵی بێت باشترە، بەڵام
دەتوانیت لەم لینكانەوە ئەنتی ڤایرۆسی خۆڕایی دەابەزێنیت ، ئێمە وەك تیمی سایبر كورد
ئەڤێراو سیستەمی كۆمۆدۆ لە هەموو زیاتر پەسەندە لە لامان :
پاشان پێویستیمان بە بەرنامەی سپای بووتە ، كاری ئەم بەرنامەیە
دۆزینەوەی فایلەكانی سیخوڕو چەتەیە ئەوانەی بە چەندان شێوە دزەیان كردووەتە نیو كۆمپیوتەرەكەت
بە خۆڕایی لێرەوە دایبگرە :
ناوە بەناوە سكاینی پێ بكە ، هاوكات دەتوانیت بەرنامەیەك
تایبەت بە قەڵاچۆكردنی دزەكردن بۆ ناو كۆمپیوتەرەكەت دابەزێنی كە ئێمە لێرە باشترینیان
دادەنێن
تێبینی : زۆر گرنگە ئەو بەرنامانەی
دایدەگریت بۆ كۆمپیوتەرەكەت لە ماڵپەڕە فەرەمییەكانەوە بێت نەك لاوەكی