نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

چات كردن بە كریبتۆكات (Cryptocat)

ئامادەكردنی : سایبەر كورد

لۆگۆی كریبتۆكات



ملیۆنەها خەڵك خزمەتگوزاری نامەگۆرِينەوەی (چاتی) راستەوخۆ بەكار دەهێنن . زۆرێك ماڵپەڕەكانی وەك فەیسبوك و گوگڵ تەنانەت چاتی سكایب بەكار دەهێنن كە ئەمەی دواییان لە پەیوەندی تەلەفۆنی زیاتر بەكار دەهێنرێت ، ئەم خزمەتگوزاریانە زیاتر پشت بە خێرایی‌و ئاسانی بەكارهێنان دەبەستن‌و كەمترین بایەخ بە مەسەلەی تایبەتمەندێتی‌و ئاسایش‌و بە كۆدكردن (تشفیر) دەدەن . 
ئەمەش بوار دەدات تا بە ئاسانی دەستیان بەسەردا بگیرێت‌و نامەكان دزە بكەن‌و تایبەتمەندێتی بەكارهێنەر بكەوێتە مەترسییەوە ، چونكە هەموویان كۆپی چاتەكە لەناو كۆمپیوتەری بەكارهێنەر هەڵدەگرن . بە كورتی چاتی فەیسبوك و گوگڵ‌و سكایب‌و زۆرێك لە بەرنامەكانی تری چاتكردن كەمترین بایەخ بەلایەنی ئاسایش و دڵنیایی تایبەتمەندێتی دەدەن . 
لەپاڵ زیادبوونی دەستێوەردانی لایەنە حكومییەكان‌و كۆمپانیایكانی پەیوەندیكردن بە مەسەلەی تایبەتمەندێتی لە رێگەی چاودێریكردن‌و دەركردنی یاسای تایبەتمەند بە بواری دەستكەوتنی زانیاری تا دێت رووبەری ئازادی و تایبەتمەندێتی كەمتر دەبێتەوە ، ئەمەش هانی گەنجێكی بە رەگەز لوبنانی (ندیم ئەلقبیسی)دا بۆ پەرەپێدانی بەرنامەیەكی چات كە بەناوی كریبتۆكات (Cryptocat)ــە ، ئەم بەرنامەیە (سەرچاوە كراوەیە – مفتوح المصدر) ئامانج لێی ئەنجامدانی چاتە بە شێوەیەكی ئاسایش‌و بەكۆدكردنی تەواوی چاتەكە . بەرنامەی كریبتۆكات بە پرۆتۆكۆڵی (OTR) كاردەكات بۆ نامەگۆڕینەوەی تایبەت‌و بە كۆدكراو بۆ ئەم مەبەستەش سیستەمی (AES 256) بە كۆدكردن بەكار دەهێنێت .      
بەمەش كریبتۆكات یەكەمین بەرنامەیە كە بە تەواوەتی تەواوی نامە ئاڵوگۆڕكراوەكان بە كۆدكراوەیی دەگوازێتەوە لەنێوان نێرەرو وەرگر . گرنگی ئەم بەرنامەیە ئەوەیە كە پێویست بەوە ناكات دایبەزێنیتە سەر كۆمپیوتەرەكەت بگرە وەك زیادەیەك زیاد دەكرێت بۆ ئەو براوسەرەی بەكاری دەهێنیت . دەتوانین بۆ هەر یەك لە گوگڵ كرۆم – فایرفۆكس – سەفاری – ئۆپرا –  سیستەمی ماك – ئایفۆن دایبەزێنن .
دوای دابەزاندنی بەرنامەكە لێرەوە https://crypto.cat/ پێویستە شێوازی كاركردنی بخەینەڕوو كە بەم شێوەیەیە . 



دوای دابەزاندنی كریبتۆكات راستەوخۆ خودی بەرنامەكە ژوورێكی تایبەت ئامادە دەكات كە تۆ لەسەرتە دوو شت بكەیت :
1- ناوی چاتەكە دەستنیشان بكەیت .
2- نازناوی خۆت بنووسیت .
دواتر ئەوەی بەرامبەرت ئاگادار دەكەیتەوە كە بێتە ناو هەمان ژوورەوە . بەكارهێنانی ژووری چاتی كریبتۆكات زۆر ئاسانە لەبەر ئەوەی هەڵبژاردەی زۆری تێدا نییە بۆ ئەوەی رێكیبخەیت .
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی بەرنامەكە لەكاتی چاتی بە گروپ ئامادەكردنی چاتی تایبەتە لە نێوان دوو كەس لە گروپەكە كە هیچ كەسێك چگە لەتۆو بەرامبەرەكەت ناتوانێت بیبینێت . وریا بە لەكاتی بەكارهێنانی كریبتۆكات جەخت بكەرەوە لەسەر ئەوەی ئەو كەسەی كە قسەی لەگەڵ دەكەیت هەمان ئەو كەسەیە كە مەبەستتە . 

شێوەی كریبتۆكاتلەكاتی چاتكردندا

 كریبتۆكات باشترین بەرنامەی چاتكردنە لەرووی ئاسایش‌و پاراستنی تایبەتمەندێتی ، بەڵام ئەوانەی ئەم بەرنامەیە بەڕێوە دەبەن جەخت لەسەر سنوورداری كریبتۆكات دەكەنەوە و پێیانوایە كە :
- كریبتۆكات ئامرازێكی جادوویی نییە . پێویستە ژیانتان نەخەنە ژێر رەحمەتی هیچ بەرنامەیەكەوە . 
- كریبتۆكات ناتابپارێزێت لەو كەسانەی جێگەی باوەڕ نین، یان ئەو بەرنامانەی كە لێدانی دوگمەی كیبۆرد تۆمار دەكەن ، هەروەها شوناستان ناشارێتەوە لەكاتی چوونە ناو تۆڕی نێتەوە . 
پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بكەین كە پەرەپێدەرى ئەم بەرنامەیە نەدیم ئەلقبیسی چەندین جار لە لایەن حكومەتی ئەمریكاوە گێچەڵی پێكراوەو چەند جارێكیش بە تۆمەتی بەرگریكردن لە چاودێریكردن لە خاڵە سنوورییەكانی ئەمریكا وتەی وەرگیراوە . لە ساڵی 2013ەوە تۆڕی كریبتۆكات گوێزراوەتەوە بۆ (Bahnhof) كە بریتییە لە تۆڕێكی میوانداریكردنی سویدی لەسەر ويب ، Bahnhof لە ژێرخانێكی تایبەتی ئەتۆمی كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جەنگی سارد بەڕێوە دەبرێت‌و میوانداری ماڵپەڕەكانی رێكخراوی ویكیلیكس ‌و زە بایرت بای دەكات . 

بۆ زانینی زیاتر لەسەر كریبتۆكات بە زمانی عەرەبی لە ویكیبیدیاوە 


سەرچاوە : سایبەر ئارابز

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016