نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

وریا بە : فایرفۆكس و كرۆم كەلێنی مەترسیداریان تێدایە

رێكخراوی فرنت لاین دیفیندرز بۆ رۆژهەڵاتی ناوڕاست‌و باكووری ئەفریقیا هۆشداری بە پەلەی دا لەبارەی بەرنامەیەكی سیخوڕی كە لەگەڵ ئابدەیتكردنی براوزەرەكانی فایرفۆكس‌و كرۆم كاری خۆی دەكات. لە بەیاننامەكەی رێكخراوەكەدا هاتووە : كۆمپانیای Zscaler پسپۆڕ لە ئاسایشی ئەنتەرنت رایگەیاندووە: 


(ئابدەیتێكی وەهمی براوزەری كرۆم Fake Chrome update دۆزیوەتەوە، تایبەتە بە بەكارهێنەرانی مۆبایلی ژیر، ئەوانەی بە سیستەمی ئەندرۆید Android كار دەكەن، لەكاتی كارا كردنی ئابدەیتی بەرنامەی كرۆم بەرنامە وەهمییەكە دادەبەزێت‌و خۆی جێگیر دەكات‌و دەست بە سەر زانیارییەكانی بەكارهێنەر دەگرێت) .
بەپێی راگەیاندراوی كۆمپانیای Zscaler ئەم بەرنامە مەترسیدارەو بە ئاسانی دەستنیشان ناكرێت‌و ناسڕێتەوە، بۆیە ئامۆژگاری ئەوەیان هەیە ئەم دوو هەنگاوە بگرنە بەر :
1- خۆتان ئابدەیتی بەرنامەكان مەكەن‌و بوار بدەن خودی بەرنامەكان داوای ئابدەیتكردنی خۆیان لێتان بكەن، هەروەها ئابدەیتەكانی پێشوویش مەسڕنەوە . 
2- ئەگەر هەستتكرد مۆبایلەكەت بە رێكۆپێكی كار ناكات و سروشتی بەرنامەكە ئەوەیە كە ناسڕێتەوە ئەوا ڕاستەوخۆ فۆرماتی مۆبایلەكەت بكە (Factory reser). 



هاوكات رێكخراوی فرۆنت لاین دیفیندەرز ئاشكرای كرد كە كۆمپانیای مۆزیلا Mozilla كەلێنێكی مەترسیداریان لە براوزەری فایرفۆكس دۆزیوەتەوە كە بوار دەدات چەتەكان دەست بەسەر ئامێرەكەت بگرن ‌و زانیارییە هەستیارەكانت بدزن، هەر لە سەر داواكاری كۆمپانیاكە، رێكخراوەكە ئامۆژگاری هەمووان دەكات ئابدەیتی براوزەرەكانیان بۆ ڤَرژنی 46.0 بكەن . 

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016