نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

بۆ ڕۆژنامەوانان: ستراتیژییەتەکانی خۆپاراستن بگرنە بەر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە دیجیتاڵییەکان



لە ئێستاداو لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، گۆڤید ١٩، ڕۆژنامەنووسان زیاتر لە هەرکاتێکی تر پەیوەستبوونە بە بەکارهێنانی ئامێرە دیجیتاڵییەکانیان، ئەمەش وایکردووە هەڕەشەو مەترسییە دیجیتاڵییەکان زیاتر بێت لەسەریان، لە بنەڕەتدا ستراتیژییەتێکی دیاریکراو نییە بۆ خۆپاراستن، چونکە هەڕەشەکان بەردەوام لە خۆ نوێکردنەوەن و ستراتیژی بەردەوام نوێ لە لایەن هێرشبەرانەوە دەگیرێنە بەر بۆ هێرشکردن.
گرنگترین هەنگاوێک کە ڕۆژنامەنووسان کاری لەسەر بکەن هەڵسەنگاندنی مەترسییەکانەو پاشان گرتنەبەری ستراتیژییەتی خۆپاراستنی گونجاو لەگەڵ ئاستی هەڕەشەکان.
ڕۆژنامەنووسان چ مۆبایل بەکاربهێنن یان کۆمیوتەرەکانیان لەکاتی چونە سەر تۆڕی نێت ڕووبەڕووی هەمان مەترسی دەبنەوە، بۆیە زۆر گرنگە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ بەرنامەکانی کۆمپیەتەرو مۆبایل بکەن و باشترینەکان هەڵبژێرن بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.
گرنگترین شتێک کە بەبەردەوامی ئەنجامی بدەن ئاپدەیت کردنی سیستەمی وەگڕخستنی کۆمپیوتەرو مپبایلەکانتان و تەواوی بەرنامەکانی سەر هەردووکیانەو بەهیچ شێوەیەک ڕووت و جێڵبرێکی مۆبایلەکانتان مەکەن. 
هیچ بەرنامەیەک لە دەرەوەی سەرچاوەی سەرەکی google play یان App Stop دامەگرن، لەکاتی داگرتنیشی بە وردی مافەکانی بەکارهێنان بخوێننەوە.
ئاڵوگۆڕکردنی ئیمێڵەکانتان با بەشێوەیەکی نهێنی بێت، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن، مێڵڤلۆپ، پرۆتۆن مێڵ، توتانۆتا بەکاربهێنن.
بۆ گفتوگۆو چاتکردن زۆر گرنگە هەریەک لە بەرمەکانی سیگناڵ پریڤت مێسنجەر و وایر بژاردەی یەکەمتان بێت و بەرامبەرەکانتان هان بدەن بەکاری بهێنن.

  وێنەکە لە ماڵپەڕی https://unsplash.com/@matthewhenry


بۆ گەڕان لەسەر مۆبایل پشت بە دەک دەک گۆو فایرفۆکس فۆکس و تۆر بەستن و بەبەردەوامی بە بەکارهێنانی تۆڕو سایفۆن پەیوەندیتان بە ئینتەرنتەوە شاراوە بکەن. 
زۆر گرنگە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە خیتزی میت بژاردی یەکەمتان بێت، جیتزی هاوشێوەی ئەو بەرنامانەی لەسەرەوە باسمان کردن، بەرنامەیەکی سەرچاوە کراوەیەو تایبەتمەندێتی بەکارهێنەر دەپارێزێت.
هەمیشە زانیارییەکانت بەکۆدبکەو لەکلاودێکی سەلامەت هەڵیانبگرە، بۆ ئەمە دەتوانیت بەرنامەی بۆکس کرپتۆر بەکاربهێنیت و زانیارییەکانت لە خزمەتگوزاری بۆکس یان مێگا هەڵگری، هەمیشە باکئاپ بۆ زانیارییەکانت بکە بەڵام سەرەتا بەکۆدیان بکە ئینجا هەڵیانگرەو لەکاتی پێویست بیانهێنەورەوە. 
بەبەردەوام خزمەتگوزاری (Authenticator) بۆ تەواوی ئەو خزمەتگوزاریانەی بەکاری دەهێنیت کارا بکە، تا لە هەموو هەوڵێکی هاک کردن و چەتەگەری ڕزگارت بێت بۆ ئەمە دەتوانی بەرنامەکانی Duo Mobile یان LastPass Authenticator بەکار بهێنیت. 
پاسوێردەکانت با لە ١٨ هێماو نیشانەو پیتی گەورەو بچوک کەمتر نەبێت و بەردەام دوو مانگ جارێک یان لەکاتی پێویست و هەستکردن بە پێویستی گۆڕینی بیگۆڕە.
ئەگەر بیرت لەدابەزاندنی بەرنامەی ئینتەرنت سیکیورتی نەکردووەتەوە ئەوا ئێستا کاتێتی دایبگریت، ئەڤێرا باشترین بژاردەیەو لەپەڵ ئەڤێرا گرنگە مەلەوێر بتس دابگریت وەک بەرنامەیەکی دژە مەلەوێر. 
هەمیشە ئەوە لە یاد مەکە کە ڕەفتاری باش لەگەڵ تەکنەلۆژیا هەمیشە دەتپارێزێت

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016