ئامرازی گەڕان .. براوسەر

ئامادەكردنی : سایبر كورد


جۆریان زۆرەو هەركەسەو بە پێی ئارەزووی خۆی جۆرێك بە كار دەهێنێت . بەڵام ئێمە لە (سایبر كورد) پێمان باشە تەنها (گۆگڵ كرۆم) یان (فایرفۆكس) بەكار بهێنن . بۆ ؟
لەبەر ئاسانی بەكارهێنانیان .
-          ئەو پشتگیرییەی كە كۆمپانیاكانیان لە ئامرازەكە دەیكەن بەوەی بەردەوام كار بۆ پەرەپێدانی دەكەن .
-          ئەو زیادانەی كە دەتوانین لەبازاڕی زیادەكانەوە لەسەر براوسەرەكە دایبنێت .
-          بەردەوام ئاپدەیتكردنیان لە لایەن كۆمپانیاوە .
-          تایبەتمەندی گەڕانی بە دڵنیاییەوە واتا (SSL) .
-          بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی كە گەڕانەكەت مەترسی لەسەر نییە ئەوا سەرنجی ئەمانە بدە :
-          بوونی تایبەتمەندی (https) لەبری (http) ئەگەر وەكو ئەوەی یەكەم نەبوو ئەوا سەردانی ماڵپەڕەكە مەكە .
-          سەوزبوونی ئەو كلیلەی كە دەكەوێتە پێش تایبەتمەندی (https) .
زانیاری لە بارەی بەكار هێنانی گۆگڵ كرۆمەوە
نوێترین ڤێرژنی گۆگڵ كرۆم دابەزێنە واتا (Version :37.0) لەم لینكەی خوارەوە :


ئەگەر كرۆم بەكار دەهێنیت ئەوا بەردەوام ئاپدەیتی بكە تا ئیكسپایەر نەبێت چونكە ئەو كاتەی ئیكسپایەرە بە ئاسانی هەكەرەكان دەتوانن كەلێنی تێدا بدۆزنەوە بۆ هاك كردنت . بۆ ئابدەیت كردنی بڕۆ بۆ سەر نیشانەی 3 هێڵەكە پاشان كلیك لەسەر (About Google chrome) بكە ئەگەر نیشانەی راستەكە سەوز بوو بەهەمان ڤێرژن (Version :36.0) ئەوا براوسەرەكەت ئابدیتە بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە نەبوو كە باسمان كرد ئەوا گرنگە ئابدیتی بكەیت.


بۆ ئەوەی گەڕانەت شاراوە بێت لەسەر ئەنتەرنێت ئەوا تایبەتمەندی گەڕانی شاراوە بەكار بهێنە بڕۆ بۆ سەر نیشانەی 3 هێڵەكە پاشان كلیك لەسەر (New incognito window) بكە .
هەمیشە دوای هەستان لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دەرچوون (sing out)لە تەواوی ئەو ئەكاونتانە بكە كە بەكارت هێناون .
پاشماوەی گەڕانەكانت بسڕەوە . بڕۆ بۆ سەر نیشانەی 3 هێڵەكە پاشان كلیك لەسەر (History) بكە پاشان (Clear browsing data) ئینجا (the beginning of time) هەلبژێرەو دواتر بیانسڕەوە .

زانیاری لە بارەی بەكار هێنانی فایرفۆكسەوە

نوێترین ڤێرژنی فایرفۆكس دابەزێنە واتا (Version :31.0) لەم لینكەی خوارەوە :


ئەگەر فایرفۆكس بەكار دەهێنیت ئەوا بەردەوام ئاپدەیتی بكە تا ئیكسپایەر نەبێت چونكە ئەو كاتەی ئیكسپایەرە بە ئاسانی هەكەرەكان دەتوانن كەلێنی تێدا بدۆزنەوە بۆ هاك كردنت  بۆ زانینی ڤێرژنی فایەرفۆكسەكەت كلیك لەسەر (المساعدە) بكەو ئینجا بچۆرە سەر (عن فایرفۆكس) بۆ ئابدەیت كردنی بڕۆ بۆ سەر نیشانەی 3 هێڵەكە پاشان كلیك لەسەر (متقدم) ئینجا (تحدیث) ئینجا (اظهار تاریخ التحدیث) ئەگەر رێكەوتی بڕوانامەكە ئیكسپایەر بوو ئەوا ئاپدەیتی بكەرەوە ئەگەر نەتزانی ئەوا فایەرفۆكس بسڕەوەو جارێكی تر لەو لینكەی سەرەوە دایبەزێنەوە .



هەمیشە دوای هەستان لەسەر كۆمپیوتەرەكەت دەرچوون (sing out)لە تەواوی ئەو ئەكاونتانە بكە كە بەكارت هێناون .
پاشماوەی گەڕانەكانت بسڕەوە . بڕۆ بۆ سەر نیشانەی 3 هێڵەكە پاشان كلیك لەسەر (History) بكە پاشان رەشكردنەوەی ئەو شوێنانەی سەردانت كردووە دواتر سڕینەوەیان .

وێڕای كرۆم و فایەرفۆكس ئێمە لە سایبر كورد براوسەری كاراتر بەكار دەهێنین‌و دەخوازین هەمووان بەكاری بهێنن ئەویش براوسەری پرۆژەی (TOR) كە دەتوانن لەم لینكەوە دایبەزێنن .


سیستەمی گەڕانی تۆر تایبەتە بە چالاكوانانی بوارە جیاجیاكان كاراو دڵنیاییەكی زۆری تێدایە تەواوی گەڕانەكانتان دڵنیایی لەسەرەو زانیارییەكانتان بە هیچ شێوەیەك دزە ناكات و كەس ناتوانێت چاودێریتان بكات .. لینكەی سیستەمی گەڕانی تۆر :


تعليقات

پڕ خوێنه‌رترین

خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟

چۆنێتی خۆ پاراستن لە لینكی نەشیاو لەسەر فەیسبوك