نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

هەنگاوەكانی پاراستنی ئاسایشی ئەكاونتەكانتان لەسەر فەیسبوك

ئامادەكردنی سایبر كورد


(1)
دڵنیابوون بە دوو هەنگاوی چوونە ژوورەوە .
بۆ كاراكردنی ئەم هەنگاوە دەچین بۆ (اعدادات) ئینجا (الامان) دواتر كاراكردنی تابەتمەندی (اشعارات تسجیل الدخول) خۆی دوو هەڵبژاردەی پێداوی یان ئاگاداركردنەوەت بە ئیمێڵ یان بە كورتە نامە بۆ مۆبایلەكەت كە ئەمەی دووەمیان پەسەندترە وەك لە وێنەی ئەكەمدا روونكراوەتەوە . 


(2) 
ئەوە باش بزانە كە تۆ سیرڤەری تایبەتی خۆت نییەو هەموو زانیاری‌و وێنەكانت لەسەر سێرڤەری فەیسبوكە ئەو كات تووشی كێشەیەك بوویت لە ئەكاونتەكەت ئەوا هەموویانت لە دەست دەچێت بۆیە باشتر وایە كۆپییەك لە زانیارییەكانت دروست بكەیت و دایبەزێنیتە سەر كۆمپیوتەرەكەت . بڕۆ بۆ سەر (اعدادات الحساب) ئینجا (عام) پاشان (تنزیل نسخە) ئەمە بە 3 رێگە دەكرێت یان بە ناردنی بۆ ئیمێڵەكەت یان دابەزاندنی بەرنامەی Adobe Air كە بە سوشیال سیف (Social Safe) ناسراوە یان دابەزاندنی زیادەیەك بۆ براوسەری فایرفۆكس بەناوی (ArchiveFacebook) . بڕوانە وێنەی 2 


(3)
3 شتی گرنگ هەیە كە ئێمە بایەخی پێنادەین كە ئەمانەن : 
أ) یاسای بەكارهێنان‌و بەشداری كە لە 15 نوفمبر 2013 نوێكراوەتەوە لەم لینكەوە بیخوێنەوە : 
https://www.facebook.com/policies/?ref=pf

ب) تێگەیشتن لە سیاسەتەكانی پاراستنی تایبەتمەندی كەسێتی كە لە هەمان لینكی سەرەوە هەیە .

ج) ئەو بەرنامەو یارییانەی كە بەكاریان دەهێنیت لە فەیسبوكەوە چ جۆرە زانیارییەك لەبارەتەوە كۆ دەكەنەوە . 



(4)
دیاریكردنی هەڵبژاردەی بینینی زانیارییە تایبەتییەكانت كە پەسەندە هەمیشە بۆ گشتی نەبێت‌و تایبەت بكرێت یان بە خۆت یان بە هەندێك لە هاوڕێیەكانت . بڕوانە وێنەی 3 

(5)
ئەتەوێت كەس نەتدۆزێتەوە لەكاتی گەڕان بە ناوی خۆتەوە ئەو كات بڕۆ بۆ (اعدادات) ئینجا (خصوصیە) دواتر (من یستگیع البحپ عنی) . وەك لە وێنەی 4 دا خراوەتەڕوو .




(6) 
خەڵك هەیە بێزارت دەكات یان یارو بەرنامە هەیە بێزارت دەكات بڕۆ بۆ (اعدادات) ئینجا (الحڤر) ئەوانەی بێزارت دەكەن سنووریان بۆ دابنێ‌ . وەك لە وێنەی ژمارە 5 خراوەتە ڕوو .

(7)
كۆنترۆڵی تایبەتمەندی بڵاو كردنەوە بكە لە كاتی بڵاو كردنەوەی هەر وێنەو بابەت‌و لینكێك یان بڵاو كردنەوەی هاوبەش و بوونت لەسەر نەخشە . بڕوانە وێنەی 6 



(8)
دروستكردنی پاسوێردێكی بەهێز كە پێكهاتبێت لە پیتی گەورەو بچوك ، هێماكان ، ژمارەكان ، پەسەند وایە لە 14 كەمتر نەبێت . بە هیچ شێوەیەك پاسوێردەكەت لە رێگەی ئیمێڵەوە بۆ كەس مەنێرە . هەموو 3 مانگ جارێك پاسوێردەكەت بگۆڕە .



کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016