ئامادەكردنی سایبر كورد
باشترین زیادەكان واتا Extensions كە زیاد دەكرێت بۆ گۆگڵ كرۆم تا بە باشترین شێوە خزمەتی بەكارهێنەر بكات كە ئێمە لێرەدا باشترینەكانیان دەخەینە بەردەستان تا بە كاری بهێنن ، بێگومان لە بازاڕی كرۆمدا هەزارەها زیادە هەن بەڵام ئەمانە باشترینەكانن كە دەكرێت ئێوە سوودی لێوەربگرن :
1- دەتەوێت ئەنتەرنێتێكی پارێزراوت بێت لە وێنەی رووتو گرتەی ڤیدیۆی ئەم زیادەیە دابەزێنە هیچیان ئیتر ناكرێنەوە ئەم زیادە دابەزێنە :
WebFilter Pro – the best filtering addon!
2- بۆ ئەوەی كرۆم بتپارێزێت لە هەڕەشەی چەتەكان ئەم زیادەیە دابگرە كە پرۆتۆكۆڵی SSL بە شێوەی ئۆتۆماتیكی بۆ كرۆم زیاد دەكات:
HTTPS Everywhere
3- ریكلامی ماڵپەڕەكان بێزارت دەكەن لەكاتی سەردانیكردنیان ئەم زیادەیە دابەزێنە :
AdBlock Plus
4- زۆر وتارو بابەت هەن دەتەوێت بیخوێنیتەوە بەڵام كاتت نییە . دەتوانیت بە دابەزاندنی ئەم زیادەی خوارەوە ئەرشیفی بكەی تا دواتر بیخوێنیتەوە :
Pocket
5- ئالودەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك بوارت نادات كارەكانت بكەیت . ئەم زیادەیە دابەزێنە كە بە شێوەیەكی كاتی ماڵپەڕەكە دادەخات تا كارەكەت تەواو دەكەیت :
StayFocusd
6- ئەو ماڵپەڕەی سەردانی دەكەیت رادەی ئاسایش تێدا كەمەو لەوانەیە زیانبەخش بێت ئەم زیادەیە دابەزێنە تا رێگری لە كردنەوەی بكات :
WOT
7- دەتەوێت پارێزگاری لە چاوت بكەیت تا ماندوو نەبێت بە رۆشنایی كۆمپیوتەرەكەت ئەم زیادەیە دابەزێنە :
Hacker Vision
8- دەتەوێت ئەو شتانەی دایدەبەزێنیت بێ كێشە بێتو هیچ زیانێك بە كۆمپیوتەرەكەت نەگەیەنێت ئەم زیادەیە دابەزێنە :
Secure Downloader
9- دەتەوێت رێگە لەوە بگریت ماڵپەڕەكان بە دوات كەون زانیاری لەبارەتەوە كۆبكەنەوە ئەم زیادەیە دابەزێنە :
View Ghostery's findings
10- ئەنتەرنێتەكەت لاوازە دەتەوێت رێگری لە كردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ بە گشتی بگریت تا قورسی نەكات ئەم زیادەیە دابەزێنە :
ScriptSafe
11- دەتوێت دوای هەموو بەكارهێنانێكی كۆمپیوتەر پاشماوەی ئەو شوێنانەی سەردانت كردووە بە ئاسانی بسڕیتەوە ئەم زیادەیە دابەزێنە :
History Eraser for Chrome
12- دەتەوێت رێگری بكەی لەوەی ریكلامەكان سیخوڕیت بەسەرەوە بكەن ئەم زیادەیە دابگرە كە رێكخراوی EFF ی ئەمریكی پەرەی پێداوە :
Privacy Badger
دەتوانن لە رێگەی وێنەی هاوپێچەوە چۆنێتی داگرتنی زیادەكان فێر ببن