نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

فەیسبوك پشتگیری لە پەیوەندی نادیار دەكات لە رێگەی چوارچێوەی تایبەت بە تۆڕی تۆر Tor




دواجار تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەنگاوە بوێرەكەی ناو خزمەتگوزاری پەیوەندی نادیاری بۆ بەكارهێنەران دابین كرد، ئەمەیش بە پشتگیری كردن لە تایبەتمەندی ناوی چوارچێوەی تۆڕی تۆر Tor . ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت كە لە كاتی كارپێكردن بە تۆر tor بەكارهێنەر دەتوانێت لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە فه یسبوك بكاتەوە .


 ئەم هەنگاوەی فەیسبوك هەنگاوێكی بۆ گەیشتن بە ماڵپەڕەكە بە بێ لە دەستدانی ئاسایش‌و ئەو جۆرە بە كۆدكردنەی (تشفیر) كە تۆڕی تۆر tor بۆ بەكارهێنەری دابین دەكات . 
شێوەی كاركردنی تۆر tor
كاری تۆر بریتییەلە بەستنەوەی بەكارهێنەر بە كۆمەڵەیەكی هەڕەمەكی لە گرێی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا تا بەكارهێنەر دەبەستێتەوە بەو ماڵپەڕەی سەردانی دەكات ، (واتا شاردنەوەی ئای پی‌و شوێنی بنەڕەتی بەكارهێنەر)، ئەمەیش كێشەیەكی گەورەی بەكارهێنەرانی فەیسبوك بوو، چونكە لەكاتی بەكارهێنانی فەیسبوك دا هەرجارەو وڵاتێك دەخاتەڕوو بەمەیش فەیسبوك گومانی لا دروست دەبوو لەبارەی ئەگەری هاككردنی ئەو ئەكاونتەوەو چەندین رێگری بێزاركەر دەخستەبەردەم بەكارهێنەر بۆ بۆ دڵنیابوون لە خاوەندارێتی ئەكاونتەكە . 
رەنگە تاكە رێگەیەك بۆ دەربازبوون لەم دۆخە پەنابردنی زۆرێك بوو بۆ هەڵبژاردەی (save this browser) كە ئەمەیش لە رووی ئاسایشەوە كارێكی پەسەند نییە . 
ئەم كارە بوێرەی كۆمپانیای فەیسبوك سودی زۆرە لەوانە پاراستنی زانیاری نێردراو بە رادەیەكی زۆر، ئەمەیش بە هۆی ئەو شێوە ئاڵۆەی بە كۆدكردن كە تۆڕی تۆر tor بەكاردەهێنێت لە كاتی پەیوەندیكردندا ، لەپاڵ ئەو بەكۆدكردنەی كە پرۆتۆكۆڵی HTTPS دابینی دەكات ، هەروەها نادیاری پەیوەندیكردن‌و شوێنی پەیوەندیكردنتان بە فەیسبوكەوەو بۆارنەدان بەوەی سەرچاوەی پەیوەندییەكەتان‌و شوێنتان دیاری بكات . هاوكات رێگریكردن لەوەی كۆمپانیاكانی پەیوندیكردن كە خزمەتگوزاری ئەنتەرنێت دابین دەكەن زانیاری لەبارەی ئەو ماڵپەڕانە كۆبكەنەوە كە سەردانت كردوون . 

تێبینی : ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەگەڵ بەكارهێنانی تۆڕی تۆر بەكار دەهێنرێت . 

دەتوانن لێرەوە تۆڕی تۆر tor دابگرن :


کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016