نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

دواجار فەیسبوك دانی بەڕاستییەكەدا نا ؟!


بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 1/27 تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك و ئەنستگرام بە شێوەیەكی كوتوپڕ لەكار كەوت نە لەسەر كۆمپیوتەرو نە وەك ئاپسی مۆبایلە ژیرەكان كاری نەدەكرد . ماڵپەڕەكە لەسەر لاپەڕەی سەرەكی خۆی لەكاتی داواكردنی كردنەوەیان نووسیبووی (داوای لێبوردنەوە، هەڵەیەك هەیە، كار لەسەر چاككردنەوەی دەكەین، بە زووترین كات ماڵپەڕەكە دەخەینەوە كار ) .


وتەبێژی كۆمپانیای فەیسبوك لە لێدوانی بۆ تۆڕی ABCNEWS ی ئەمریكی وتی " بەڵێ‌ تۆِڕەكە لە سەر ئاستی جیهان تووشی كێشە بوو، ئێمە كار لەسەر چارەسەری دەكەین بە خێراترین كات) هەر ئەمڕۆ هاشتاگی ‪#‎FacebookDown‬بووە دیارترین هاشتاگی تویتەر . جێگەی ئاماژەیە ماوە نە ماوەیەك تۆِری كۆمەڵایەتی فەیسبوك هاوڵی هاك كردنی دەدێت لە لایەن هاكرزەكانەوە بە سوود وەرگرتن لە هەندێك كەلێنی هونەری لە بونیادی سەرەكی تۆڕەكە ، بۆ ئەم مەبەستەش ماوەیەكە فەیسبوك خەڵاتی نایابی داناوە بۆ ئەو كەسانەی كە ئەو جۆرە كەلینانە دەدۆزنەوە .


ئەوەی ئەمڕۆ روویدا لێرە بە ئینگلیزی بخوێنەوە









کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016