خۆت قوتار بكە ! چۆن خۆت دەشاریتەوە ؟ كۆمپیوتەرەكەتو مۆبایلەكەتو براوسەرەكەت شوێنت دیاری دەكەن !
پەرەسەندنی تەكنەلۆژیاو كێبڕكێی كۆمپانیا جیهانییەكانی لەپێناو دیاریكردنی شوێنی بەكارهێنەرو زانینی ئەو شتانەی بایەخی پێدەداتو ئەو شوێنانەی سەردانی دەكات، وایكردووە تەكنەلۆژیای دیاریكردنی شوێن لە هەموو ئامێرێكدا بە بیانووی جۆراوجۆر دابنرێت، جارێك بە بیانووی باشتركردنی خزمەتگوزاریو جارێك بە بیانووی پاراستنی ئامێرەكەت لە ون بوونو جارێك بۆ زانینی ئەو شتانەی بایەخی پێدەدەیتو لەگەڵ كەشوهەوا، نكۆڵی لەوە ناكرێت ئەمانە گرنگ بۆ بەكارهێنەر بەڵام بە خۆڕایی نییە وەك وێنای دەكەین، ئەمە ئەو شمەكەیە كە لە رێگەیەوە هەموو زانیارییەك لەسەر تۆ كۆ دەكەنەوە .
پەرەسەندنی تەكنەلۆژیاو كێبڕكێی كۆمپانیا جیهانییەكانی لەپێناو دیاریكردنی شوێنی بەكارهێنەرو زانینی ئەو شتانەی بایەخی پێدەداتو ئەو شوێنانەی سەردانی دەكات، وایكردووە تەكنەلۆژیای دیاریكردنی شوێن لە هەموو ئامێرێكدا بە بیانووی جۆراوجۆر دابنرێت، جارێك بە بیانووی باشتركردنی خزمەتگوزاریو جارێك بە بیانووی پاراستنی ئامێرەكەت لە ون بوونو جارێك بۆ زانینی ئەو شتانەی بایەخی پێدەدەیتو لەگەڵ كەشوهەوا، نكۆڵی لەوە ناكرێت ئەمانە گرنگ بۆ بەكارهێنەر بەڵام بە خۆڕایی نییە وەك وێنای دەكەین، ئەمە ئەو شمەكەیە كە لە رێگەیەوە هەموو زانیارییەك لەسەر تۆ كۆ دەكەنەوە .
تۆ بۆ ساڵانێكی زۆرە لە ژێر چاودێری دای زۆر روداو هەیە لەبیرت كردووە بەڵام ئەوان لە بیریان نەكردووە، ئەو رووداوانە بەلای تۆوە یادگارین بەڵام لای ئەوان زانیارین، هیچ بەهاەكی لای تۆ نییە بەڵام بەهاكەی زۆر مەزنە لای ئەوان چونكە بازرگانی پێوە دەكەن لەگەڵ ئەو كەسانەی تۆیان خۆشدەوێت یان رقیان لێتە، ساف سایەقیو نییەت پاكی ئێوە بەكاردەهێنن بۆ كۆكردنەوەی زۆرترین بڕی زانیاری لەبارەتانەوە، لە پڕ دەبنە شمەكو لەسەر مێزی بازاڕی رەشی كۆمپانیا گەورەكانی ریكلام و تەناهیو دەزگا ئەمنیو سیخوڕییەكانی وەك NSA و كۆمپانیاكانی ریكلام و كۆمپانیاكانی شیكردنەوەی رەفتاری بەكاربەر مامەڵەتان پێوە دەكرێ .
زۆرێك پێیانوایە تەنها خزمەتگوزاری دیاریكردنی شوێن GPS كە لەناو مۆبایل تاكە بەرنامەن بۆ دیاریكردنی شوێنیان بۆیە بە پەكخستنی قوتاریان دەبێت بەڵام لە راستیدا ئەوە تەنها موبایلەكان IOS و ANDROID و WINDOSPHONE نین كە ئەو سیستەمەیان تێدایە بگرە لە ئەمڕۆدا هەموو ئۆتۆمبیلێك، كامیرایەك، زۆرێك لە ئامێرە ژیرەكان خزمەتگوزاری دیاریكردنی شوێن GPSی تێدایە، ئەگەر ئەمەیش نەبێت ئەوا تەكنەلۆژیای تری وەك A-GPS و GPS Ping و Ping SMS و شەپۆلی تاوەرەكانی ئەنتەرنتو تۆڕی وایەرلێسی گشتی و راوتەرەكان و دەیانی تر ئەو كارە ئەنجام دەدەن . لەگەڵ ئەمانەیشدا هەندێك خەڵك هەیە دەتوانن خۆیان رزگار بكەن ؟ چۆن ؟ با لێرەوە قسە لەسەر چۆن بكەین .
لەگەڵ پەرەسەندنی خێرایی تەكنەلۆژیا كەس فریای ئەوە ناكەوێت سەرنجی پێشكەوتنە خێراكان بدات بەتایبەت ئەو شۆڕشە گەورانەی كە لە بەرنامەكانی كۆمپیوتەرو مۆبایل روویانداوە بەتایبەت ئەو زمانەی كە پەرۆگرامسازی هەردووكیان پێی دەكرێت HTML5 كە نەوەی 5ی ئەو زمانەیە، بە هەمان شێوە براوسەرەكانیش بەم زمانە پرۆگرامسازی كراون بۆیە لێرەدا دیارترین مەترسییەكانی ئەو زمانە دەخەینەڕوو :
* گرنگرترینو مەترسیدارترین ئەو گۆرانكاریانەی لە HTML5 هەیە بە Geolocation API یە، تایبەتمەندی دیاریكردنی شوێنی مۆبایلو لابتۆپو كۆمپیوتەری دیسكتۆپە لە رێگەی براوسەرەوە، پرۆگرامساز دەتوانێت شوێنی بەكارهێنەر بزانێت لە كاتی كردنەوەی براوسەرەكەو كردنەوەی هەر ماڵپەرێك لە ریگەی بەكارهێنانی هاوكێشەی (Functions) كە تایبەتە بە دیاریكردنی شوێنەوە .
* سەرچاوەكانی دیاریكردنی شۆێن :
- ناونیشان IP : دەتوانرێت لە رێگەی IPیەوە شوێنی بەكارهێنەر ، بەڵام زۆر ورد نییە چونكە تەنها وڵاتو شار دیاری دەكات، زانیارییە وردەكانی تر پێویستی بە هاوكاری كۆمپانیاكانی پەیوەندی و ئەنتەرنتە بۆ دیاریكردنی وردتری شوێنەكەت .
- توڕی وایەرلێس : دەتوانرێت لە رێگەی ژمارەیەك تۆڕی وایەرلێسەوە یان ئەو راوتەرانەی لە دەورووبەری هەن شوێنی بەكاربەر دیاری بكرێت، ئەم رێگەیە زۆر وردو خێرایە لە دیاریكردنی شوێنی تۆ، بەڵام پێویستە كۆمپانیاو دامەزراوە سیخورڕییەكان داتا بەیسێكی قەبەیان هەبێت لەبارەی شوێنی تۆڕەكانی وایەرلێسو راوتەرەكان، ئەم داتابەیسە لە لای كۆمپانیاكانی وەك كۆكڵ و ئەپڵ دەست دەكەوێت، لە هەمان كاتدا هێندەی GPS ورد نییە، بەڵام مەترسیداریشە چونكە دەتوانێت شوێنی تۆ دیاری بكات تەنانەت ئەگەر مۆبایلەكەت سیمكارتیشی تێدا نەبێتو پەیوەندیت بە ئەنتەرنتەوە نەكردبێت .
- (بورجەكانی) كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن: وێڕای زیانە مەترسیدارەكانی لەسەر تەندروستی مرۆڤ وەك هۆكارێكی بەهێز بۆ نەخۆشی شیرپەنجە، لەهەمان كات مەترسین لەسەر ئاسایشی تاكو دیاریكردنی شوێنی بەكارهێنەر لە رێگەی دیاریكردنی ئەو چەند بورجەی كە لە دەورووبەری بەكارهێنەرن، ریًگەیەكی بەناوبانگە بەتایبەت بۆ دیاریكردنی شوێنی مۆبایل هەروەها خێرایە بەڵام بە وردی GPS نییە .
-GPS دەتوانرێت بە وردی شوێنی بەكارهێنەر لەرێگەی GPS ەوە دیاری بكرێت، بەڵام ئەم رێگەیە تۆزێ كاتی دەوێت و خاوە نزیكەی 1 خولەكی دەوێت یان زیاتر بۆ دیاریردنی شوێن بە وردی .
- دیاریكردن بە شێوەی دەستی : رێگەیەكی بەراییە بۆ دیاریكردنی شوێنی بە كارهێنەر هەندێك ماڵپەر پشتی پێدەبەستن بۆ تا خزمەتگوزاری پێشكەشی بەكارهێنەر بكەن لە رێگەی پڕكردنەوەی زانیاری ئەو وڵاتەی تیایدا نیشتەجێیەو دیاریكردنی شارو...هتد .
لێرەدا پرسیارێك هەیە كە پێویستە بە دوای وەڵامدانەوەیدا بگەڕێن، ئەگەر زانینی شوێنی بەكارهێنەر لە رێگەی IP و GPS و دیاریكرنی بە شێوەی دەستی كارێكی ئاسان بێت، ئەی چون شوێنی بەكارهێنەر لەرێگەی تڕەكانی وایەرلێسو بورجەكانی پەیوەندی دیاریدەكرێت ؟
وەك ئاگادارن كۆمپانیاكانی دیاریكردنی شوێن وەك گۆگڵ و سكای هووكو ئەوانی تر ماوەی چەند ساڵێكە پرۆژەی ئۆتۆمبیلی گەڕۆكیان هەیەو تا دێت پرۆژەكە گەورەتر دەبێت ئەم ئۆتۆمبیلانە لەكاتی گەڕانیان بە شەقامەكاندا یەكێك لە كارەكانیان ئەرشیفكردنی بورجەكانی پەیوەندیكردنو هەموو تۆڕەكانی وایەرلێسە یان راوتەرەكان، لە رێگەی تەكنیكییەكەوە كە بە Wireless Triangulation دەناسرێت ، واتا دیاریكردنی شوێنی وایەرلێسەكان لە رێگەی شەپۆلەكەیەوە، ئەم پرۆژەیە ئەگەر تەواو ببێت بە یەكێك لە دیارترینو مەترسیدارترین پرۆژە دادەنرێت، بە زانینی ئەو راستییەی كە سیستەمی وەگڕخستنی ئەندرۆید بەشێكە لە پرۆژەكە، ئەو ئامێرانەی بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكەن بەردەوام لەكاتی تێپەڕبوونیان بەلای هەر تۆڕێكدا زانیاری لەسەر ئەو تۆڕە كۆ دەكەنەوە ئیدی ئەگەر پەیوەندی/كۆنێكت بكات بە تۆڕەكەوە یان نە دواجار دەینێرێت بۆ پرۆژەی سەرەكی لە سێرڤەرەكانی گۆگڵ هەڵدەگیرێت، ئەم پرۆژەیە ئەگەر تەواو ببێت ئەوا مەحاڵە دەرباز ببیت لەوەی شوێنەكەت بشاریتەوە .
هاوكات كۆمپانیاكانی Apple و Microsoft شێوازی تایبەتی خۆیان بەكاردەهێنن بۆ بونیادنانی سیستەمی دیاریكردنی شوێن تایبەت بە خۆیان بەتایبەت لە رێگەی بورجەكانی پەیوەندیو تۆڕەكانی وایەرلێس ئەویش بە پشت بەستن بەو سیستەمی وەگڕخستنەی كە لەسەر ئامێرەكانیان هەیە وەك سیستەمیIOS وwindows phone .
ئەو ئامێرو بەرنامانە كامانەن كە تایبەتمەندی دیاریكردنی شوێنیان تێدایە یان لەگەڵ كام لەو بەرنامانە ئەم تایبەتمەندییە كارایە ؟
هەموو مۆبایلەكان ژیربن یان نە ئەم كارە دەكەن ئیدی بە سیستەمی وەگڕخستن ئەندرۆید یان IOS یان ویندۆز فۆن یان سیمبیان یان بلاكبێری كاربكەن. هەروەها هەموو جۆرەكانی كۆمپیوتەری لابتۆپو دیسكتۆپ بە سیستەمی ویندۆز یان ماك یان لینكس كار بكەن ئەم كارە ئەنجام دەدن . هەروەها زۆرێك لە براوسەرەكان ئەم كارە دەكەن كە دیارترینیان گوگڵ كرۆم، فایرفۆكس، ئۆپرا، سەفاری، ئەنتەرنت ئیكسپرلەرە، لەگەڵ دیارترین خزمەتگوزارییەكانی دیاریكردنی شوێن ئەوانیش : Google Location Service و Microsoft Location Service و Apple Location Service و Skyhook Wireless .
* سیستەمی Android لە ڤێرژنی 2.0 وە Google Location Service بەكاردەهێنێت .
* سیستەمی iOS خزمەتگوزاری Skyhook Wireless بەڵام لە دوای ڤێرژنی 3.2 وە سیستەمی دیریكردنی تایبەتی Apple Location Service بەكاردەهێنێت .
* سیستەمی Windows Phone خزمەتگوزاری Microsoft Location Service بەكاردەهێنێت .
* براوسەری Firefox لە ڤێرژنی 3.5 خزمەتگوزاری Google Location Service بەكاردەهێنێت .
* براوسەری Opera لە ڤێرژنی 10.6 خزمەتگوزاری Google Location Service بەكاردەهێنێت .
* براوسەری Internet Explorer لە ڤێرژنی 9 وە Microsoft Location Service بەكاردەهێنێت .
* براوسەری Safari لە ڤێرژنی 5 ەوە Apple Location Service بەكاردەهێنێت .
* سیستەمی ویندۆز 7 و 8 Windows Sensor and Location Platform تێدایەو خزمەتگوزاری Microsoft Location Service بەكاردەهێنێت .
* سیستەمی Mac OS X ڤێرژنی 10.6 خزمەتگوزاری Apple Location Service بەكاردەهێنیت .
* براوسەری Opera Mobile لە ڤێرژنی 10.1 خزمەتگوزاری Google Location Service بەكاردەهێنێت .
* براوسەری Google Chrome لە ڤێرژنی 5.0 خزمەتگوزاری Google Location Service بەكاردەهێنێت.
لێرەوە ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە كە هەریەك لە Microsoft و Apple و Skyhook Wireless لە سەروویانەوە كۆمپانیای Google كۆنترۆڵی خزمەتگوزاری دیاریكردنی شۆنیان لە سەر ئاستی جیهان كردووە .
چۆنێتی پەكخستنی كاری تایبەتمەندی دیاریكردنی شوێن بۆ پاراستنی ئاسایشی تاكە كەسی؟
سیستەمی Android :
لە سیستەمی ئەندرۆید بڕۆ بۆ Settings پاشان بۆ More ئینجا بۆ Location Services پاشان ئەو هێمایەی لەبەردەم Access to My Location دانراوە هەڵگرەو ، بۆ بە تەواوەتی داخستنی بڕۆ بۆ Wi-Fi & Mobile network location كە هەندێك جار لەژێر ناونیشانی ( Use Wireless Networks ) پەكی بخە لە كاتی زۆر پێویستت بە بەرنامەكانی نەخشە دەتوانیت خزمەتگوزاری Use GPS Satellites كارا بكە، وریا بە هەموو كات با كارا نەبێت . هەروەها مافی بە كارهێنانی شوێنەكەت مەبەخشە بەو بەرنامانەی دادەگریتە سەر مۆبایلەكەت .
سیستەمی IOS:
بڕۆ بۆ Settings پاشان Privacy ئینجا Location Service دواتر لە تەنیشت Location Service بكە بە OFF یان بڕۆ سەر ئەو بەرنامانەی كە لە خوارەوە دیارن و مافی بەكارهێنانی شوێنەكەت لەو بەرنامانە پەك بخە .
سیستەمی Windows Phone:
بڕۆ بۆ Start ئینجا بۆ Settings پاشان Location شریتی بەردەم Location Services بخە سەر OFF
سیستەمی BlackBerry
بڕۆ بۆ Settings پاشان Location Services و بیكە بە OFF .
براوسەری Firefox
لەشوێنی نووسینی ناونیشانی ماڵپەڕەكان بنووسە about:config پاشان بگەڕێ بە دوای geo.enabled بۆ پەكخستنی بیگۆڕە بۆ false .
براوسەری Opera
لەشوێنی نووسینی ناونیشانی ماڵپەڕەكان بنووسە opera:config دواتر نیشانەی ڕاست لەبەردەم دەستەواژەی Geolocation لا بدە .
براوسەری Internet Explorer
بڕۆ بۆ Internet Options پاشان Privacy ئینجا هێمایەك لەبەردەم ئەم دەستەواژەیە دابنێ Never allow websites to request your physical location
براوسەری Google Chrome
بڕۆ بۆ Options ئینجا Under The Hood پاشان Content Settings ئینجا Location ئەم دەستەواژەیە هەڵبژێرە Do not allow any site to track my physical location .
براوسەری Safari
بڕۆ بۆ Preferences ئینجا بۆ Security ئەو نیشانە ڕاستەی لەبەردەم ئەم دەستەواژەیە دانراوە لای ببە Allow websites to ask for location information
سیستەمی Windows7
كلك لەسەر Start بكە ، برۆ بۆ Control Panel لە شوێنی گەڕانەكە بنووسە sensor ئەو نیشانە راستەی لەبەردەم ئەم دەستەواژەیە دانراوە لای ببە Location and Other Sensors
سیستەمی Windows 8
بڕۆ بۆ Control Panel لە شوێنی گەڕانەكە بنووسە sensor ئەم هەڵبژاردەیە هەڵبژێرە Change location settings ئەو نیشانە راستەی لەبەردەم ئەم دەستەواژەیە دانراوە لای ببە Turn on the Windows Location platform
سیستەمی Mac OS X
لە لیستی ئاپڵەوە بڕۆ بۆ سەر System Preferences ئینجا View ئینجا Security پاشان General دواتر نیشانە لەبەردەم ئەم دەستەواژەیە دابنێ Disable Location Services
یاساكانی رێكخستنی دیاریكردنی شوێن و گواستنەوەو زەخیرەكردنو سڕینەوەی زانیاری لەبارەی شوێنی بەكارهێنەر :
لە زۆرێك لە وڵاتان بە یاسا دەوڵەت رێگری دەكات لەبارەی دیاریكردنی شوێنی بەكارهێنەر ئەگەر بە شێوەیەكی یاسایی نەبێت . زۆرێك لە چالاكوانان كار لەسەر پاراستنی ئازادییە گشتییەكانو پاراستنی تایبەتمەندێتی دەكەن ، بۆیە ئەو چالاكوانانە كاریان لەسەر دامەزراندنی چەندان گروپو پرۆژە كردووە بۆ پاراستنی ئەو ئازادییانە وەك p3p و Geopriv و ...هتد بۆ چاودێریكردنو كۆكردنەوەی زانیاری لەبارەی پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیا لەبواری دیاریردنی شوێنی بەكارهێنەر لە پێناو پاراستنی تایبەتمەندێتی بەكارهێنەری تۆڕی نت .
هه روەها چەندان یاسا بۆ رێكخستنی ئەم مەسەلەیە دانراون كە رێگرن لەبەردەم گواستنەوەو زەخیرەكردنو سڕینەوەی زانیاری دیاریكردنی شوێن، بۆ نموونە پرۆژەی GPS Act رێگری دەكات لەوەی كۆمپانیاكان زانیاری لەبارەی شوێن بۆ لایەنی سێیەم ئاشكرا بكات تەنها بە ڕەزامەندی بەكارهێنەر نەبێت . یاسای Location Privacy Protection Act رێگری دەكات لەوەی كۆمپانیاكان زانیاری دیاریكردنی شوێن بە دەست بهێننو زەخیرەی بكەن تەنها بە رەزامەندی بەكارهێنەر نەبێت .
دیارترین شێوەكانی گەندەڵی لە پێشێلكردنی تایبەتمەندیو كۆكردنەوەی زانیاری ئەوەیە Windows Mobile و Windows Phone وێڕای پەكخستنی تایبەتمەندی دیاریكردنی شوێن بەڵام ئامێرەكە هەر زانیاری لەبارەی بەكارهێنەر هەر دەنێرێت ، ئەمەش وایكردووە هەردوو جۆرە ئامێرەكە لەبازاڕەكاندا رەواجان نەبێت .
هاوكات لەماوەی رابردوودا 37 ویلایەتی ئەمریكا شكاتیان لە كۆمپانیای گوگڵ كرد بە هۆی دزینی زانیاری بەكارهێنەران بەتایبەت لەرێگەی خزمەتگوزاری Street View دەرەنجام گوگڵ 7 ملیۆن دۆلار قەرەبووی داوەتەوە ئەمە نەك هەر لە ئەمریكا بگرە لە ئەڵمانیاو ئوستورالیا چەندان حاَڵەتی پێشێل كردنی ئازادییەكان روویانداوە .
كەواتە پرسیاری سەرەكی ئەوەیە چۆن بەاو ئەننتەرنێتدا بگەڕێم بە شێ,ەیەكی تەناهیو خۆم بپارێزم لە هەموو شێوەكانی شوێنكەوتنو چاودێری تایبەت بە شوێنی جوگرافی یان كوكیز :-
وێڕای ئەو هەنگاوانەی لە پێشدا باسمان كرد كە زۆر گرنگە پابەند بیت پێیەوە گرنگە بۆ پاراستنی تایبەتمەندێتیو شوێنت گرنگە ئەم پابەند بیت بەم راسپاردانەوە :
- بەكارهێنانی براوسەری aviator browser كە كۆپییەكی دەستكاریكراوو پەرەپێدراوی براوسەری كرۆمە تایبەتمەندە بەوەی رێگری بكات لەوە ماڵپەڕەكان شوێنت بكەونو زانیاریت لەبارەوە كۆ بكەنەوە هەروەها شوێنی وگرافیت دیاری بكەن . تایبەتمەندییەكی تری aviator browser سوكەو خێرایە لەگاتی كاركردندا .
- بەكارهێنانی براوسەری Tor Browser براوسەرێكی زۆر ب تەناهییەو تابەتمەندێتیت دەپارێزێتو تەواوی پەیوەندیت بە ئەنتەرنێت بە كۆد دەكات، هەروەها بەتەواوەتی شاراوەیو ناتوانرێت چاودێریت بكرێت، تاكە كێشەی ئەم براوسەرە ئەوەیە كە خاوە ئەمەش بەهۆی شێوازی كاركردنیەوە .
- بەكارهێنانی تۆڕەكانی بە كۆدكردن VPN و خزمەتگوزاری تر كە ژمارەیەكی زۆری بەرنامە لە ئەنتەرنت دا هەیە ، بەڵام هۆشداری دەدەین لەبارەی بەرنامەی HotSpot shield چونكە خەوشی تەناهی زۆری تێدایە .
- بەكارهێنانی ئەو زیادانەی extensions كە شوێن ونت دەكەن لەناو ئەنتەرنتو شوێنی راستەقینەت بۆ ماڵپەڕەكان دیاری ناكەن هاوشێوەی زیادەی GeoLocater كە بۆ فایرفۆكس بەكار دەهێنرێت .