نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

بەرنامەی زووم، تووشی مەترسی ڕاستەقینەمان دەکات


ئامادەکردنی محەمەد مەسقەتی 

لەماوەی کەمتر لە دوو مانگ، بەھۆی کۆرۆنا ڤایرۆسەوە زۆربەی کارمەندانی کۆمپانیاو دامەزراوەکان بۆ ڕاپەڕاندنی کارکردنیان لە ماڵەوە پەنایان بۆ چەندان بەرنامە برد کە ناوبانگییەکی زۆریان نەبوو، یان بەشێوەی بەربڵاو بەکار نەدەھێنران، بەڵام گەمارۆی کۆرۆنا لەم دوو مانگە وایکردووە ڕەواج بە بەکارھێنانی بدرێت. 



ئەم قۆناغی گواستنەوەیە زۆر خێرا بوو لە گواستنەوە لە کارکردنی مەیدانییەوە بۆ کارکردن لەسەر ئینتەرنت، ئەم گواستنەوە خێراو بە پەلەیە بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان، لەگەڵ نەبوونی بەرنامەی متمانەپێکراو، بووە مایەی دروستکردنی مەترسی لەسەر ھەزاران کەس. 
لە قۆناغە گواستنەوەیە زۆرێک لە کەس و دامودەزگاو ڕێکخراوەکان پەنایان بۆ بەرنامەی زوم بردووە بۆ سازدانی کارەکانیان، ئەم بەکارھێنانە زۆرەی بەرنامەی زووم بووە جێگەی سەرنجی لێکۆڵەرانی بواری خۆپاراستنی دیجیتاڵی و پرۆگرامسازەکان تا لەماوەی کەمتر لە ٣ ھەفتە خەوشەکانی ئەم بەرنامەیە دیاریبکەن و ئەوە ئاشکرا بکەن کە تایبەتمەندی و زانیاری تاک و دامودەزگاکان دەخاتە مەترسییەوە.
١- بۆ سێ ھەفتە دەچێت کۆمپانیای زووم وەڵامی داوکاری ڕێکخراوەکانی بواری ئازادی و مافەکان لە سەر ئینتەرنت نەداوەتەوە لەبارەی داوکاری وڵاتان بۆ گەیشتن بە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانەی بە بەکارھێنانی زووم ئەنجام دەدرێت، ھیچ نەبێت لە گۆشەنیگای شەفافییەتەوە ھاوشێوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی تر ڕاپۆرت بڵاو بکاتەوە لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردنی لەگەڵ زانیاری بەکارھێنەران.
بۆ زانیاری زیاتر کلیکی ئێرە بکە:

٢- شارەزایانی بواری دیجیتاڵ سیکیورتی، ئەوەیان ئاشکرا کرد کە بەرنامەی زووم بەنھێنی ھاوبەشی زانیارییەکانی دەکات لەگەڵ کۆمپانیای فەیسبوک لەڕێگەی سیستەمی وەگڕخستنی سەر مۆبایلەکانی ئایفۆن، ئەگەر تەنانەت بەرنامەی فەیسبوکیشت لەسەر مۆبایلەکەت دانەگرتبێت، بێجگە لە ناوەڕۆک ئەو کاتەیش ئاشکرا دەکات کە لەسەر بەرنامەکە دەمێنیتەوە، مواسەفاتی مۆبایلەکە، زانیارییە شیکارییەکانی سەر مۆبایلەکە، کە دەبنە ھۆکاری ئەوەی بە ئامنجکردنت بە ڕیکلام


٣- بەرھەمھێنەرانی بەرنامەکە ێیدیعای ئەوە دەکەن بەرنامەکە بەکۆدکردنی گشتگیر End to-end encryption بەکار دەھێنێت، کە باشترین و بەربڵاوترین جۆری ینکرپشنەو باشترینە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی، ھاوکات پەیوەندییەکان لە لایەنی دەرەکی دەپارێزێت، لە ڕاستیدا بە پێی بونیادی پەرۆگرامسازی بەرنامەکە خودی بەرنامەکە zoom دەگاتە ناوەڕۆکی دەنگ و ڕەنگی کۆبوونەوەکان


٤- بەرنامەکە زانیاری ھەزاران بەکارھێنەری دزەی کردووە، لەناویاندا ئیمێڵی بەکارھێنەران و وێنەی تایبەتیان و توانای ئەوە دەداتە کەسانی نەناسراو پەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵ بەکارھێنەر ئەنجام بدەن بۆ زانیاری زیاتر لەم بارەیەوە:


٥- دۆزینەوەی کەلێنێکی ئێمنایەتی کە ڕێگە بە ھاکرزەکان دەدات پاسوێردی تایبەتی ئەو کۆمپیوتەرانەی بە سیستەمی وەگڕخستنەوە ویندۆز windows کاردەکەن بدزن. 
زانیاری تری ورد لە نزیکترین کات دەخەینەڕوو.

بەکورتی: ئامۆژگاریمان ئەوەیە، تکایە ئەو بەرنامانە بەکار مەھێنن کە زانیارییەکانتان دەخەنە مەترسییەوە، ئەگەر خەمی زانیاری خۆتان نییە، زانیاری گشتی و خەڵک لە ڕێگەی بەکارھێنانی ئەم بەرنامانە لە ڕێگەی زانکۆ و دامو دەزگا حکومییەکان مەخەنە مەترسییەوە. 

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016