ئەمە چیرۆکێکی بەزمەسات ئامێزە، بەڵام لە ڕووی تەکنیکییەوە واقعییەو نمونەیەکی جوانە بۆ بابەتی سەلامەتی دیجیتاڵی.
سەردەمی زانیارییە قەبەکان (بگ داتا)
- ئەلوو، پیتزا ھێتە؟
- نەخێر ئازیزم، ئێستا گۆگڵ پیتزایە.
- ئەی چۆن؟ وا دیارە ژمارەکەم بە ھەڵە لێداوە؟
- نەخێر ، كۆمپانیای گوگڵ زنجیرە چێشتخانەکانی پیتزا ھێتی کڕیوە.
- ئەک سڵاوتان لێبێت، ھیچتان نەھێشتووە نەکڕن، باشە گیان پیتزام دەوێت.
- ھەر بمێنت و گوێ پێمەدە، ئەو پیتزایەت دەوێت وا ھەموو جار داوای دەکەیت؟
- باشە داواکارییەکەم چۆن دەزانن لە کاتێکدا تازە چێشتخانەکەتان کڕیوە؟
- بەپێی ژمارەی تەلەفۆنەکەت، لە دوایەمین ١٥ جاری ڕابردوو داوای پیتزای گەورەی مریشکت کردووە کە کنارەکەی مەحشی پەنیر بێت.
- دەی باشە ھەمان ئەو جۆرەم بۆ بێنن.
- باشە ڕات چییە ئەمجارە بیگۆڕی؟ پیتزایەکی سەوزەت بە پەنیرەوە بۆت بێرین کە کەنارەکەی تەنک بێت.
- نە نە حەزم لە سەوزە نییە.
- بەڵام کۆلیسترۆڵەکەت زۆر بەرزە.
- چۆن !! ئێوە چوزانن؟
- ئەو نەخۆشخانەیەی سەردانی دەکەیت، سیستەمی پشکنینەکانی پەیوەستکراوە بە گۆگڵەوەو ئەنجامی پشکنینی ٧ ساڵی ڕابردوت دەزانین.
- ئەمە چییە. نە کاکە پیتزای سەوزەم ناوێت، من دەرمانی کۆلیسترۆڵ بەکار دەھێنم .
- بەڵام دەرمانەکە بە ڕێکوپێکی بەکار ناھێنیت، ٤ مانگ پێش ئێستا پاکەتێکت کڕیوە کە ٣٠ حەپی تیایە و دوای ئەوە نەتکڕیوە.
- نە نە چومە دەرمانخانەو کڕیم.
- بەڵام ھیچ پرۆسەیەکی کڕینی دەرمان لە سێ مانگی ڕابردوو لە سەر کریدت کارتەکەت نییە!
- خوا پایەدارتان نەکات، باشە کاکە بە کاش دام.
- بەڵام گیان، بە پێی زانیارییەکانی ئەو بانکەی مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت، دوا پرۆسەی ڕاکێشانی پارە ٤ مانگ پێش ئێستا بووەو ٧٠٠ دۆلارت ڕاکێشاوە.
- بەجددی ئێوە زۆر سەیرن، کاکە پارەی کاشم لە ماڵ ھەیەو دەمێکە دامناوە و چومە دەرمانخانەی ھیواو بە کاش دەرمانم کڕی.
- بەڵام ئازیزم، دەرمانخانەی ھیوا لەسەر بنەمای ژمارە تەلەفۆنی کڕیار مامەڵە دەکات و بە پێی زانیارییەکانی ژمارە تەلەفۆنەکەت ٤ مانگە سەردانی ئەو دەرمانخانەیەت نەکردووە.
- ئەمە چییە؟ کاکە نەفرەت لە پیتزاو ئەوەی پیتزا دەخوات و گوگڵ و واتس ئاپ و تویتەر و فەیسبوک و ئینستاگرام ... شەرتە بچم بۆ دوورگەیەک نە ئینتەرنتی تیا بێت و نە مۆبایل تا ئا ئاوا سیخوڕیمان بەسەرەوە نەکەن.
- ببورە قوربان، بەڵام پێویستە جەوازەکەت نوێ بکەیتەوە، چونکە دوو مانگە ماوەکەی بەسەرچووە. ا