نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

جێگرەوە سەرچاوە کراوەکان Open-Source Alternatives

نووسینی : ئاسۆ وەهاب

بەشی (١)



تەکنەلۆژیا جیھانێکی قوڵە، کەس ناتوانێت شارەزایی ھەموو کون وقوژبنەکانی بێت، لە گەڵ نەبوونی پەروەردەی دیجیتاڵی و لاوازی ھۆشیاری دیجیتاڵی بابەتەکە ھێندەی تر ئاڵۆز دەبێت. بۆ؟

لەو کاتەی شارەزایان بانگەشە بۆ ئینتەرنتێکی کراوەو ئازاد دەکەن، کە ھەڵمەتەکە لە دەستپێشخەرییەکی گوگڵەوە دەستی پێکرد لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی بواری ئازادییە دیجیتاڵییەکان، دەبێت درکت بەوە کردبێت، ئەو ھەموو ھاتووچۆیەت لەناو ئینتەرنت بە مۆبایلەکەتەوە، ئازادانە نییەو بەردەوام ھەرکێیەک و شوناس و پلەو پایەت ھەرچییەک بێت تۆ ھەم چاودێری دەکرێت و ھەم سیخوڕیت بەسەرەوە دەکرێت و ھەم وەکو کاڵایەک دەفرۆشرێیتەوە.
وەک وتم بابەتەکە ئاڵۆزە، وتارێک و دووان بەرچاوڕوونی تەواوت پێنابەخشێت. بۆیە لەسەررتاوە جەختم لەسەر پەروەردەی دیجیتاڵی کردەوە.
بۆ ئەوەی سەرت نەئێشێنم، دەمەوێ پێت بڵێم، ھەر شتێک لەناو ئینتەرنت بەخۆڕایی بەکارت ھێنا، ئەوا ١٠٠٪‏ تۆو زانیارییەکانت مامەڵەت پێوە دەکرێت.
زانیاری نەوتی سەردەمەی شەپۆلی شارستانییەتی زانیارییە، وەک ئەلفین تۆفلەر ناوی دەبات، ئەم نەوتە نەک تەنھا شێوازی ژیان و کۆی کلتورو نەریت دەگۆڕێت، بگرە کاریگەری بایلۆژی و بۆماوەییشی ھەیەو بەکورتی و بەکوردی، ئەوەی دەست بەسەر زۆرترین بڕی زانیاری بگرێت، دەست بە سەر جیۆپۆلۆتیکای فەزای گریمانەیی دەگرێت و کە ئەمەیشی کرد دەست بەسەر ھەموو دونیا دەگرێت، گەوھەری شەڕی ئەمریکاو چین ئەم بابەتەیە.

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016