نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

جێگرەوە سەرچاوە کراوەکان Open-Source Alternatives

نووسینی : ئاسۆ وەهاب

بەشی (٢) 
 
 
لەبەشی یەکەم وتمان ھەر شتێک لەناو ئینتەرنت بەخۆڕایی بەکارت ھێنا، ئەوا ١٠٠٪‏ تۆو زانیارییەکانت مامەڵەت پێوە دەکرێت.
سەلامەتی دیجیتاڵی، لە دوو ھێڵی تەریب بە یەک خۆی ڕادەگرێت ئەوانیش بەشی ئێمنایەتی security و بەشی تایبەتمەندێتی Privacy. لەنگی لە ھەر بەشێکی لەنگییە لەبەشەکەی تری. 
 
 
بەداخەوە کەس بایەخ بەم مەسەلەیە نادات و لە مەترسییەکانی بەھەدەردانی زانیاریی تایبەتی نازانێت.
بۆیە دەمەوێت بە نموونەیەکی کۆمەڵایەتی بۆتانی باس بکەم.
کاتێک دوو ھاوسەر پێکەوە دەچنە ژووری نووستنەوەو وایفای ماڵەوەیان کاردەکات و مۆبایلەکانیان دەبەنە ژووەوە دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن کە لە ناو ژوورەکە تەنھا بە تەنھا نین.
ئەوان لەبەر ئەوەی مافی گەیشتنیان بە سیستەم و بەرنامەکان داوە، دەبێت بزانن کە:
- ھەردوو کۆمپانیای دروستکەری ھاردوێری مۆبایلەکان. (دوان)
- ھەردوو کۆمپانیای دروستکەری سیستەمی مۆبایلەکان. (دوان)
- ھەردوو کۆمپانیای دابینکەری sim ی مۆبایلەکان. (تۆ بڵێ یەک)
- ھەر یەکێکیان ٢٠ بەرنامە لەسەر مۆبایلەکانیان ھەیە، بە ھەردوکیانەوە (٤٠ بەرنامە)
- کۆمپانیای دابینکەری خزمەتگوزاری ئینتەرنتەکە. (تۆ بڵێ یەک)
ئینجا برا نەک شوێنتان لەسەر سیسەمەکە نابێتەوە، بگرە لە ناو ژوورەکە بە پێیشەوە شوێنی ھەردوکتان نابێتەوە.
بۆ؟
چونکە لەکاتی داگرتنی بەرنامەکان، بەرنامەکان داوای مافی گەیشتنیان کردووەو تۆیش ڕازی بویتە، بۆیە ئەوان دەتوانن بتبینن و بتبیسن و ھەرشتێک لەسەر یادەوەری کاتی و ھەمیشەیی مۆبایلەکەت ھەیە ببینن و ببەن.
ھەندێک جار ھەندێک کەس دەڵێن ( من ھیچم نییە لێی بترسم!! یان من چیم ھەیە!!
باشە عەزیزم بە ئەرک نەبێت دەتوانیت بۆ کەمتر لە ٥ خولەک یوزەرو پاسوێردەکەی خۆتم پێندەیت؟؟
دەتوانیت بۆ کەمتر لە دوو خولەک مۆبایلەکەت بەکراوەیی پێمبدەیت؟؟
یەک، نەکەن ھەڵەی وا بکەن، دوو وریای ئەو مافانە بن کە بە بەرنامەکان دەیدەن، ھەرچی بەرنامەیەک سەلامەت نییە، ئێمنایەتی و تایبەتمەندێتی ناپارێزێت بیسڕنەوە.
 
 
 
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم کلیک لێرە بکە

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016