نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

کاریان سەرلێشێوان و هاندان و تیرۆرکردنە..سوپا ئەلکترۆنییەکان لە کوردستان چی دەکەن؟

ئەم جۆرە سوپایانە چەک بەدەست نین، سوپاکە پێویستی بە چەک و تەقەمەنی نییە، بگرە تەنها پارەو کیبۆردیان پێویستەو کاریان لە سوپا پڕچەکەکان مەترسیدارتترە، ئەمان لە پشت هەموو بشێوەییەک و هەموو هەڵمەتەکانی تۆقاندن و تیرۆر و ڕقوکینەن لە دژی چالاکان و ڕۆژنامەوان و نەیارانی سیاسی.

بەپێی پێناسەی ڕێکخراوی ئەکسس ناو، کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە بەرگریکردن لە ئازادی ئینتەرنت، "ئەم سوپایانە کۆمەڵە کەسێکن، شوناسی ساختەیان هەیە، لەسەر کۆڕبەندو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کاران و کاریان ئاڕاستەکردنی پەیامێکە یان بەگژاچونەوەی پەیامێک".

لە کوردستاندا، بابەتەکە تەنها لە ئاستی ئاڕاستەکردندا نییە، بگرە ئەم کارە پەلی کێشاوە بۆ بڵاەکردنەوەی هەواڵی ساختەو سەرلێشێوێنەر و میدیا فەرەمییەکانی حیزبەکانیش بوونەتە بەشێک لە مەکینەی دروستکردن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختە بە ئامانجی گۆڕینی بیروڕاو ئاڕاستەکردن و دروستکردنی بشێوی و تەنگەژەی سیاسی و کۆمەڵایەتی.

لە ئێستادا، گەورەترین و کاراترین سوپا ئەلکترۆنییەکانی کوردستان، ئەوانەن کە لە لایەن کەسایەتییە دیارە باڵا دەستەکانی ناو حیزبەکانەوە تەمویل دەکرێن، دیان گروپی سێبەر کە ڕێکخستنێکی هەرەمییان هەیە، لەگەڵ چەندان دامەزراوەی میدیای سێبەر و میدیای فەرەمی کە کاری یەکتر تەواوە دەکەن و دەیان هەزار دۆلار تیایدا خەرجدەکرێت.

کاری ئەم سوپایانە لەگەڵ خۆیدا دیاردەیەکی تری هێنایە ناو کوردەوارییەوە لە ڕووی دیجیتاڵییەوە، ئەویش دیاردەی مێشی ئەلکترۆنی، ئەویش بەشداریکردنی خەڵکە بەبێ ئاگاداربەوەنیان لە هەڵمەتەکانی تۆقاندن و ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختەو سەرلێشێوێنەر.

لە کوردستاندا بەو هۆیەی پارەی سیاسی ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیەو ئاشکران، ئەوا شوناسی سوپاکانیش لە ڕێگەی ئەوەی پەخشی دەکەنەوە لەسەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەتایبەت فەیسبوک دەستنیشان دەکرێت. بەڵام کێشەی گەورە لەسەر تویتەرە، لەوێ لایەنی سێیەم کارایە کە بە زمانی بیانی بەردەوامە لە هەڵخەڵەتاندن و وێناکردنێکی نا تەندروستانەی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگری بیانی.

لەم بوارە توێژەرانی ڕوانگەی ستانفۆرد بۆ ئینتەرنت، دەڵێن " تا دێت ژمارەی ئەو لایەنانەی ناو حکومەتەکان لە هەڵکشاندایە، کە پشت بە لایەنی سێیەم دەبەستن بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی سەرلێشێوان، ئەمەیش ڕێگە دەدات بە حکومەتەکان بەردەوام نکۆڵی بکەن و دەرباز بن لە بەرپرسیارێتی"، " لەپێناو سپاندنی باڵا دەستی میدیایی و پەردەپۆشکردن تەخشان و پەخشانەکانی پارەی سیاسی، کاری سوپاکانی مەترسیدارکردووە، وێڕای هەوڵەکان لەلایەن کۆمپانیاکانەوە، بۆ داخستنی هەژمارو گروپ و پەیجەکانیان، بەڵام بەردەوام لە هەرکوێیەک ژمارەیەک دادەخەن ژمارەیەکی تر هەڵدەتۆقێن". لە کوردستاندا دابەشبونیان لە نێوان دەستڕۆیشتووکانی ناو یەک حیزب مەترسییەکانی مەترسییەکانی ئەم سوپا ئەلکترۆنیانە زیاترە.

بە بۆچونی مەحمود غوزێل، لە پەیمانگای کۆماری بۆ ئاشتی و ڕاهێنەر لەبواری هەواڵی ساختەو سەرەلێشێوێنەر " تەشەنە کردنی ئەم دیاردە پەیوەستە بە کەشوهەوای ناجێگیری سیاسییەوە، لەگەڵ ‌غیابی سەروەری یاسا و دەربازبوون لە سزا زیاترو زیاتر تەشەنە دەکەن و کاریگەریان کارەساتبارتری دەبێت" .

کۆمێنتکردن

...

Cyber Kurds

2016