نوێترین هەواڵ

ئێستا دادەبەزێت ...

کۆمپانیای MSI ی تایوانی هێڕشی بەبارمتەکردنی کرایە سەر

 هەواڵ..


کۆمپانیای MSI ی تایوانی (کە کورتکراوەی Micro-Star International) ە، بە فەرەمی ڕایگەیاند کە سیستەمی کۆمپانیا بۆتە قوربانی هێڕشێکی ئەلکترۆنی.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کۆمپانیا "دەستبەجێ" ڕێوشوێنەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و چاکبوونەوە دوای دیاریکردنی کێشەکە "کە دۆخێکی نامۆی سەر تۆڕەکەیان بووە" گیراوەتە بەرو هاوکات لایەنە تایبەتمەندەکان ئاگادارکراونەتەوە.

لەگەڵ ئەوەیشدا MSI هیچ وردەکارییەکی لەبارەی  کاتی هێڕشەکە ئاشکرا نەکردووە، هاوکات ئایا هیچ زانیارییەکی تایبەت دزەی پێکراوە یان نە.

هاکات کۆمپانیای MSI ڕایگەیاند کە سیستەمەکەیان گەڕاوەتەوە دۆخی کارکردنی ئاسایی و هێڕشەکە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کاروباری دارایی کۆمپانیا نەکردووە، هەروەها بانگهێشتی بەکارهێنەرانی دەکات تا تەنها لەڕێگەی ماڵپەڕی فەرەمی کۆمپانیاوە ئاپدەیتی بەرنامەکانیان بکەن.

ئەم زانیارییە لەکاتێکدا ئاشکرا دەکرێت کە گروپێکی نوێی بەرنامەکانی بەبارمتەگرتن بە ناوی Money Message ناوی کۆمپانیاکەی بۆ لیستی قوربانییەکانی زیادکردووە، ئاماژەیش بەوە کراوە کە هێڕشەکە لە لایەن Zscaler کراوە.

ئەم ڕووداوە نوێیە دوای جەختکردنەوەی کۆمپانیای ئەیسەر دێت لەسەر دزینی ١٦٠ گێگابایت زانیاریان، کە دواترو لە ٦ ئاداری ٢٠٢٣ لەسەر ماڵپەڕی breachforums دانرابوو بۆ فرۆشتن "لەئێستادا مەڵپەڕەکە داخراوە".

 

 

کۆمێنتکردن



...

Cyber Kurds

2016